یەک شەممە, 28 ئایار 2017 08:44

لێدوانی بەڕێز. ستیڤن ئۆبڕاین، جێگری سکرتێری گشتی بۆ کاروباری مرۆیی و ڕێکخەری کۆمەکی تەنگەتاوی لەسەر پاراستنی هاووڵاتیان لە ناو گەڕەکی کۆنی موسڵ، عێراق

نووسراوە لەلایەن: 

من زۆر نیگەرانم بۆ سەلامەتی هاووڵاتیان لەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی داعشن لە ناو ڕۆژئاوای موسڵ.

هەرچەندە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیی نیە لەو ناوچانەی کە شەڕوپێکدادانیان لێ سەرهەڵدەدات. ئێمە ڕاپۆرتەکانمان پێگەیشتووە کە زۆر جێگای نیگەرانین لە بارەی ئەو خێزانانەی لە ناو خانووە بۆمبڕێژکراوەکانن و منداڵان بە ئەنقەست لەلایەن نیشان شکێنەکانی داعشەوە کراونەتە ئامانج. خێزانەکانی ناو شارەکە هێشتا ناتوانن دەستیان بگات بە ئاوی خاوێن و دەرمان و زۆربەیان بە سنورداری تەنها دەستیان بە خۆراك دەگات.

کاتێك ئاژانسە مرۆییەکان پلانی لە ناکاویان بۆ موسڵ لە مانگی تەمووزی پارساڵ پەرەپێدا، ئێمە خەملاندنێکمان کرد کە زۆربەی هەرە زۆری یەك ملیۆن هاووڵاتی لەوانەیە لە شارەکە ڕابکەن و ٧٥٠.٠٠٠ کەسیش لە خراپترین سیناریۆدا پێویستیان بە هاوکاری دەبێت. حەوت مانگە شەڕوپێکدادان بەردەوامە و نزیکەی ٧٦٠.٠٠٠ کەس پێش وەختە لە ماڵەکانی خۆیان ڕایانکردووە.

دوێنێ، حکومەت داوای لە هاووڵاتیان کرد لە قەزاکانی دەوروبەر و لە ناو گەڕەکە کۆنەکەی موسڵ تاکو شوێنەکانیان بەجێبێڵن و بە دوای سەلامەتی بگەڕێن لە سەرانسەری هێلەکانی حکومەت. ئێمە نازانین بە تەواوی چەند هاووڵاتی هێشتا لە ناو قەزا کۆنتڕۆڵکراوەکانی داعشن، بەڵام زۆربەی هەرە زۆری ٢٠٠.٠٠٠ کەسی تر لەوانەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا هەوڵی ڕاکردن بدەن.

من بە بیری هەموو لایەنەکانی ئەم ململانێیە دەهێنمەوە لەبارەی ناچاریەکانیان لە ژێر یاسای نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی هاووڵاتیان لە بەرامبەر هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو کەسانەی ئەو هاوکاریەی کە ئەوان دەیانەوێت وەریدەگرن. ئەو کەسانەی کە ڕاکردن لە ماڵەکانی خۆیان هەڵدەبژێرن تاکو دەستیان بە هاوکاری بگات دەبێت ئازاد بن لەم هەڵبژاردنە بەبێ بوونی ئاستەنگ. لە ناو دەقی موسڵ، کە چەکدارانی داعش ناسراون بەوەی قەڵغانەکانی مرۆیی بەکاردەهێنن لە ناو ئەو گەڕەکانەی کە ژمارەی دانیشتوانیان زۆرە، لایەنەکانی ئەم ململانێیە دەبێت هەموو ڕێگایەك بگرنە بەر بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان.

یاسای نێودەوڵەتی ڕوون و ئاشکرایە. پاراستنی هاووڵاتیان بریتی یە لە ئەرکێکی یاسایی و ڕەوشتی کە لەسەر هەموو بابەتەکانی ترەوە دێت.

نیویۆرك، ٢٦ ی ئایاری ٢٠١٧

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.