هەینی, 09 حوزەیران 2017 22:43

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی هێرشە تیرۆرستییەکەی شاری بابل دەکات

بەغدا، ٩ی حوزەیران ٢٠١٧ - نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز یان کوبیش بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆرستییەکەی ئەمڕۆی سەر شاری بابلی کرد کە لە ناوچەی موسەییب لە باکوری بابل ڕوویدا.



بەڕێز کوبیش وتی: " تیرۆرستان بەردەوامن لەسەر پشتگوێ خستنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و بەردەوامن لەسەر کوشتنی خەڵکی بێ تاوان. ئەمەش ئاستی ترسنۆکیی ئەوان نیشان دەدات."

بەڕێزیان هەروەها وتی :" تیرۆرستان هەرچی بکەن ناتوانن کار لە خۆڕاگریی هاووڵاتییانی عیراقی بکەن و لە کۆتاییشدا هەر تیرۆرستان تێکدەشکێندرێن. پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدەکان دەکەم و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم."​


***************
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ جێگری به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز خالید ده‌هاب ‌‌به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.