نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی یونامی : له میانه‌ی شاره‌زاییت له كه‌رتی فێركردن ، پێویسته چ گوڕانكاریهك بكرێت بۆ فه‌راهه‌م كردنی خوێندن بۆ زۆرترین ژماره‌ی كچان ؟
داستان : " بۆ فه‌راهه‌م كردنی خوێندن بۆ ژماره‌یه‌كی زۆرتر له كچان و كوڕان ، هه‌ندێك گوڕانكاری پێویسته بكرێن . پێویسته پرۆژه‌ی نوێ دابمه‌زرێندرێت و شێلگیرانه و خۆبه‌خشانه كار بكه‌ین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی قوتابخانه و زانكۆكانی كه‌رتی گشتی . ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت جێبه‌جێ بكرێت له ڕێگای دامه‌زراندنی ڕێكخراوێك یاخود ناوندێك بۆ كاری خۆبه‌خشی ، كه تیایدا كه‌سانی شاره‌زا و رۆشنبیر بتوانن به یه‌كه‌وه وه‌كو تیم كار بكه‌ن بۆ تیشك خستنه سه‌ر كێشه و گرفته هه‌نووكه‌ییه‌كان له كه‌رتی فێركردن و توێژینه‌وه لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كرده‌یی . بۆ ئێستا كاری خۆبه‌خشی كلیله چونكه هه‌رێمه‌كه به ته‌نگژه‌یه‌كی دارایی و ئابووری قورس تێده‌په‌ڕێت"
" من خۆبه‌خشم ، كاره‌كه‌شم زۆر خۆشده‌وێت، خودی خۆم باوه‌ڕم وایه پێویسته ناوندێك بۆ بره‌ودان به فێركردن بكرێته‌وه یانیش خوولی ئاماده‌كاری زمان بكرێته‌وه بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌یی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بره‌و به كارامه‌ییه‌كانیان له بواری زمان بده‌ن. حه‌زده‌كه‌م پێشنیاری كردنه‌وه‌ی خولێكی ئاماده‌كاری زمانی ئینگلیزی بێ به‌رامبه‌ر بكه‌م بۆ فێرخوازانی ئاماده‌یی ، ئه‌وانه‌ی خۆیان بۆ زانكۆكان ئاماده كردووه . هه‌ره‌وه‌ها پێویسته هانی فێرخوزان بده‌ین چیڕۆكی زۆرتر به زمانی ئینگلیزی بخوێننه‌وه به مه‌به‌ستی بره‌و دان به كارامه‌ییه‌كانی خوێندنه‌وه و نووسین" .
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی یونامی : سه‌باره‌ت به كاركردن له كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیدا ، به بڕوای تۆ ، چۆن ژیانی ئافره‌تانی عێراق له‌و پێنج ساڵه‌ی دوایی گوڕانكاری به‌سه‌ر هاتووه؟
به‌بڕوای من ، ژیانی ئافره‌تانی عێراقی گوڕانكاری به‌سه‌ر داهاتووه ، به جۆرێك ئێستا ئافره‌تانی كورد چه‌ندین بژارده‌یان له‌به‌ر ده‌سته ده‌توانن ببنه مامۆستا یان وانه بێژ یان مامۆستای زانكۆ یان به‌ڕێوه‌به‌ر یان ژمێریار یان فه‌رمانبه‌ری نووسینگه یان سكرتێره یان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رپرس یان پارێزه‌ر یان دكتۆر یان په‌رله‌مانتار هتد .."
"خۆم ، پاش تهوواوكردنی خوێندنی ماسته‌ر له شانشینی یه‌كگرتوو، له ساڵی 2014 ، وه‌كو فه‌رمانبه‌ری نووسینگه له زانكۆ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ئیشم كردووه و له ساڵی 2014 ه‌وه و تا ئێستاش بابه‌تی زمانی ئینگلیزی به فێرخوازانی قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی ئه‌ندازیاری ده‌ڵێمه‌وه . كاتێك له ئه‌نجومه‌نی كه‌لتوری به‌ریتانی له هه‌ولێر وه‌كو چاودێری ئه‌زموونه‌كانی ئایلتس كارم ده‌كرد ، چه‌ندین ئافه‌رتی كاندیدم بینم شانبه‌شانی پیاوان ئه‌زموونیان ئه‌نجام ده‌دا. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ینێت ئێستا ئافره‌تان ئاره‌زووی ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا به‌ده‌ستبهێنن له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی كار‌و پۆستی پاشتر . هه‌وره‌ها ئه‌وان ده‌یانه‌وێت زانیاری زیاتر به‌ده‌ست بهێنن و پرۆژه و توێژینه‌وه‌ی نوێ ئه‌نجام بده‌ن ".
خولیایی داستان بۆ كاری خۆبه‌خشیی به‌روبوومه‌كه‌ی هاته دی . له ته‌موزی 2017 دا ، خۆی و قوتابیه‌كانی ئاماده‌ی چالاكی "هه‌نگاوی ئاینده " بوون به مه‌به‌ستی به‌گه‌ڕخستنی گه‌وره‌ترین تۆڕی كاری خۆبه‌خشی له هه‌رێمی كوردستان به ناونیشانی ( تۆڕی گه‌نجانی نیشتمان (NYN) ، كه بۆته گه‌وره‌ترین تۆڕ گرنگی بدات به كاری خۆبه‌خشی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق . به‌رنامه‌كانی بره‌ودان له لایه‌ن خۆبهخشكاران بۆ فێربوون ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ ئه‌وه‌ی به كارامه‌ییه‌كانیان به‌شدار بن له ئه‌نجامدانی گوڕانگاریی ئه‌رێنی. هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه گرنگیش به بانگه‌شه‌ی بره‌ودان به تواناكانی گه‌نجان و ژنان ده‌دات و هه‌روه‌ها بایه‌خیش به‌و شێوازانه ده‌دات كه پشتبه‌ستوون به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ گرفته‌كانی كه‌رته‌كانی فێركردن و ته‌ندروستی و ژینگه.
دواتر داستان بوو به ئه‌ندامێكی فه‌رمی ئه‌م تۆڕه ، ئێستا ده‌توانێت ئاماده بێت و پرۆژه‌كانی خۆی له بواری خۆبه‌خشی له‌ڕێگای ئه‌م تۆڕه جێبه‌جێ بكات . ئێستا داستان خه‌ریكی پلاندانه بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌ی ده‌رچووانی زانكۆ ، كه بریتیه له خولێكی بێبه‌رامبه‌ر بۆ فێركردنی زمانی ئینگلیزی و بره‌ودانی پیشه‌یی . و پرۆژه‌یه‌كی تریش بۆ فێرخوازانی ئاماده‌یی له میانه‌ی رێكخستنی سیمینار و دابه‌شكردنی كتێبی ئینگلیزی به خۆڕایی به‌سه‌ریان . هه‌روه‌ها له نیازیشیدایه خولی فێركردنی زمانی ئینگلیزی بۆ منداڵانی پێشمه‌رگه به خۆڕایی بكاته‌وه.
ئاماده‌كردنی : سیلیا تۆمسۆن (نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی یونامی)