سێ شەممە, 01 ئاب 2017 11:53

لێدوانی رۆژنامه‌وانیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به‌ هێرشكردنه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی عیراق له‌ كابول

٣١ی ته‌موزی ٢٠١٧: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌توندترین شێوه‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی رۆژی ٣١ی ته‌موزی ٢٠١٧ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی عیراقیان له‌ كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ئیدانه‌ كرد كه‌ بووه ‌مایه‌ی كوشتنی دوو كارمه‌ندی مه‌ده‌نیی ئه‌فغانیی ناو باڵیۆزخانه‌كه‌ و برینداركردنی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس. لایه‌نگرانی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) له‌و وڵاته‌ به‌رپرسیارییه‌تیی خۆیانیان له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌ربڕی.

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆیان بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیان و حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی ئه‌فغانستان ده‌ربڕی و هیوای هه‌رچی زووچاكبوونه‌وه‌شیان بۆ برینداره‌كانی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ خواست.

هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن تێبینی هه‌وڵه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی حكومه‌تی ئه‌فغانستانیان كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕوپڕ له‌م هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ و جه‌ختیشیان له‌ پێویستبوونی به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران و رێكخه‌ران و سه‌رپه‌رشتیكاران و دابینكه‌رانی دارایی ئه‌و هێرشه‌ كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌توندی داواكردنیشیان له‌ هه‌موو وڵاتان بۆ هه‌ماهه‌نگیی چالاكانه‌ له‌ گه‌ڵ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌‌ په‌یوه‌نداره‌كان له‌مباره‌وه‌ به‌گوێره‌ی پابه‌ندییان له‌ژێر یاسای نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاره‌ په‌یوه‌ندداره‌كانی تری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئه‌وه‌یان دووپات كرده‌وه‌ كه‌ تیرۆر به‌ هه‌موو شێواز و ئاراسته‌كانییه‌وه،‌ بێگوێدانه‌ له‌لایه‌ن كێ وكه‌ینێ و له‌كوێ، یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ ترسناكترین هه‌ره‌شەکان‌ بۆ سه‌ر ئاشتیی و سه‌قامگیریی نێوه‌ده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها كاره‌ دڕندانه‌كانی تیرۆر هیچ پاساوێكیان بۆ نییه‌.

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئه‌وه‌شیان دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌گوێره‌ی ده‌ستوری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و پابه‌ندییه‌كانی یاسا جیهانییه‌كان، به‌گرتنه‌خۆی مافی مرۆڤی جیهانی و په‌ناهنده‌ و یاسای مرۆییشه‌وه‌، رووبه‌رووی هه‌ره‌شه‌كانی تیرۆر بۆ سه‌ر ئاشتیی و سه‌قامگیریی جیهانی ببینه‌وه‌.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.