ئەم پەڕەیە چاپ بکە
یەک شەممە, 01 تشرینی یەکەم 2017 09:42

بژاردەیەک لە تێبینییەکانی وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێز ستێڤان دۆجاریک دەربارەی عێراق لە کورتەی رۆژانەی 29ی ئەیلول 2017 لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک

نووسراوە لەلایەن: 

لێدوان
ئێمە بەردەوام یارمەتی دەخەینە ڕوو بۆ گشت لایەک هەر کاتێک پێویستیان بە هاوکاری ئێمە هەبێت. نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) ، دەیەوێت لە بەرژەوەندی گەلی عێراق کار بکات بە خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە. بۆیە بەردەوام دەبێت لە کارەکانی لە هەموو بوارەکان ، بە تایبەتیش کاروباری مرۆیی و مافەکانی مرۆڤ و بایەخ دان بە بوارەکانی پەرە پێدان و پێشهاتە سیاسییەکان. یان کوبیشی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆعێراق لە کۆبوونەوەی دوێنێی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق ، هەروەها لە پەیوەندیە بەردەوامەکانیشی لەگەڵ سەرکردەکانی بەغداو ‌هەولێر ئەمەی بۆ دووپات کردوونەتەوە و ئامەدەیی خۆشی بۆ هاریکاری نیشان داوە ئەگەر لایەنەکان داوای لێبکەن.

ئێمە ڕێز لە یەکێتی و سەروەری و یەکپارچەیی عێراق دەگرین . لەم بارەوە هەموو ئەو کارانەی ‌‌‌حکومەتی عێراق دەستی داوەتێ ئێمە ئاگادارین و بە تێبینی وەریدەگرین . هەروەها دەستخۆشی لە هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکەین کە بەڵێنیان داوە ئەوپەڕی کۆششەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پاراستنی خەڵکی عێراق بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیشەوە و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی و ڕێگری لەهەڵکشانی هەمو جۆرە توندو تیژییەک بەرامبەریان.

هەروەها ئێمە تێبینی ئەوەمان کردوە هەر دوو لا داوای ‌هێمنی و دان بەخۆداگرتن دەکەن و ئێمەش دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگیان.

لە وەڵامی چەند پرسیارێک دۆجاریک وتی:

بە ئاشکرا ، ئێمە نیگەرانین دەربارەی هەڵکشانی گرژییەکان ، هاوکارانمان لە عێراق بە سەرۆکایەتی یان کۆبیش هەر وەک ووتمان لە پەیوەندی دان لەگەڵ حکومەتی نیشتمانی لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر. ئێمە بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی دۆخەکە ، بە تایبەتیش لە بەرەی مرۆییەوە . هەر وەک دەزانین هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی ئێجگار زۆری ئاوارەی ناوخۆیی لە خۆ گرتووە و هەروەها لە چەند شوێنی تریش هەن لە عێراق ، هیوادارین ئەم پێشووەچوونانە کارنەکەنە سەر ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکان. نامانەوێت هیچ پەکخستنێک لە کارە مرۆییەکانی ئێمە یانیش ڕێکخراوە نا حکومیەکان ببینین.

بە دەر لە پێشهاتە سیاسییەکان ، پێداویستییە مرۆییەکانی خەڵکی ، ئەوانەی بە هۆی جەنگی دژی داعش ئاوارە بوون دەبێت هەر وەکو خۆیەتی و دەبێت چارەسەر بکرێت.

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI