دوو شەممە, 09 تشرینی یەکەم 2017 08:55

پته‌وكردن و پاراستنی مافه‌كانی هه‌زاره‌ها ئاواره‌ی ناوخۆیی عێراقی بابه‌تێكی جوهه‌ری ماندێتی نووسینگه‌ی یونامی مافه‌كانی مرۆڤه گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

چه‌ند ئاواره‌ی ناوخۆیی ده‌ستیان به‌ خۆراك و په‌ناگه‌ و خزمه‌تگوزاری گه‌یشتووه‌ و ئایا مافه‌كانیان له‌ گه‌یشتن به‌م مافه‌ سه‌ره‌كییانه‌ پێشێل نه‌كراوه‌، ئه‌مانه‌ پێشه‌نگه‌ چالاكی نووسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراقن له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌كانی بۆ پاراستنی خه‌ڵكی سڤیل.

دوای ئه‌وه‌ی داعش ماڵه‌كان و كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌وانی له حوزه‌یرانی 2014 داگیر كرد، هێشتا هه‌زاره‌ها خانه‌واده‌ی عیراقی له‌ چه‌ندین چادرگه‌ی ئاواره‌نشین ده‌ژین. له‌ كاتێكدا هه‌ندێكیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانیان به‌ڵام تا ئێستا چادرگه‌كان ئاواره‌ی ناوخۆیی نوێ تۆمار ده‌كه‌ن كه‌ ئافره‌ت و منداڵیشیان تێدایه‌.

نووسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی یونامی وه‌كو به‌شێك له‌ چالاكییه‌كانی بۆ پته‌وكردن و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق كه‌ ئاواره‌ ناوخۆییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌، سه‌ردانی خوولی چادرگه‌كانی ئاواره‌ نێوخۆییه‌كان ده‌كات و شوێنه‌كان ده‌پشكنێ به‌و شوێنانه‌ش كه‌ له‌ ده‌ست داعش ده‌رهێندراون وه‌كو پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ مه‌به‌ستی چاودێریكردنی سه‌لامه‌تی و گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویست و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و دڵنیا بوون له‌ مامه‌ڵه‌كردنی شكۆمه‌ندانه‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆڕتی پێشێلكارییه‌كان دژ به‌ هاوڵاتییان ئه‌گه‌ر هه‌بوو. له‌ ١٤ی ئه‌یلولی ٢٠١٧ ، بەڕێز داپیش ڤێرما، کارمەندی هه‌رێمی مافه‌كانی مرۆڤ، له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی یونامی له‌ هه‌ولێر به‌ سه‌ردانێكی رۆتینی چوونه‌ هه‌ردوو ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل و نه‌مرود . هه‌روه‌ها مه‌به‌ستێكی تری سه‌ردانه‌كه‌ش‌ چاودێریكردنی بارودۆخی نزیكه‌ی ١٤٠٠ كه‌س بوو كه‌ ئافره‌ت و منداڵانی بیانیشیان تێدابوو به‌ مه‌به‌ستی راگواستن هێنرابوونه‌ حه‌مام عه‌لیل.

پیاوێكی ته‌مه‌ن 55 ساڵ له‌ چادرگه‌ی ئاواره‌ نێوخۆییه‌كانی نه‌مرود وتی" ژیان بردنه‌ سه‌ر دوور له‌ مه‌نزڵگا و له‌ ژینگه‌یه‌كی نامۆ و پشت به‌ستن به‌ بژێویه‌كی یه‌كجار كه‌م و چاوه‌ڕوانی رۆژ دوای رۆژی بژێوی جۆرێكه‌ له‌ ته‌حه‌دی و ئاواره‌ ناوخۆییه‌كان تووشی نه‌هامه‌تی ده‌كات"

به‌ڕێزیان له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رانی چادرگه‌ی راگوێزان و چادرگه‌ی سه‌ره‌كی و په‌رستیارانی نۆرینگه‌ی پزیشكی و چه‌ند خێزانێكی ئاواره‌ قسه‌ی كرد و وتی " ئێمه‌ هاتووین بۆ سه‌ردانی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین له‌وه‌ی ئێوه‌ هه‌موو مافه‌كانتان بۆ ده‌سته‌به‌ر كراوه‌ و قسه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ بكه‌ین كه‌ دووچاری ئێوه‌ ده‌بنه‌وه‌ وه‌ك به‌ سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر ماڵه‌كانتان" به‌ڕێزیان له‌ چادرگه‌ی نه‌مرودی ئاواره‌ نێوخۆییه‌كان به‌ سه‌رۆك خێزانێكی وت "هه‌ر زانیارییه‌ك ئێوه‌ به‌ ئێمه‌ی بڵێن ئه‌وا ته‌نها به‌ ره‌زامه‌ندی ئێوه‌ به‌كاری دێنین و به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین ، ئێمه‌ دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بنه‌مای " زیان به‌خش مه‌به‌" به‌كار ده‌هێنین" ئه‌مه‌ش بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ بوو كه‌ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ده‌كردن كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان كاری هه‌ره‌ له‌ پێشینه‌یه‌.

ئافره‌تێكی بریندار له‌ رووداوێكدا كه‌ قه‌ناس به‌ده‌ستێكی داعش سێ هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوشت و یانزه‌ی تریشی بریندار كرد وتی" "كات نزیكه‌ی ١١ی به‌یانی بوو، داعش له‌ رۆژئاوای موسڵ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق چڕ كرده‌وه‌، منیش خۆم دایە پاڵ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی سڤیل، كه‌ پلانیان ئه‌وه‌ بوو به‌ره‌و شوێنه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق رابكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی. كاتێك ئێمه‌ نزیك بووینه‌وه‌ له‌وه‌ی له‌ (حه‌ی سه‌حه) بپه‌ڕینه‌وه‌، گوێم له‌ده‌نگی چه‌ند ته‌قه‌یه‌ك بوو و له‌ناكاو له‌ هۆش خۆم چووم . من و ١٠ له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون خۆمان له‌ نۆرینگه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق دیته‌وه‌، هه‌موومان گوله‌مان به‌ركه‌وتبوو و تووشی برینداریه‌كی سه‌خت ببووینه‌وه‌. دواتر چووین بۆ شوێنی پشكنین و پاشانیش هێنراینه‌ ئه‌م چادرگه‌یه‌".

نووسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌ یونامی به‌ پێی رێبازه‌كانی چاودێری كردنی ورد، زانیارییه‌كان كۆ ده‌كاته‌وه‌ وراستییه‌كان ساغ ده‌كاته‌وه‌ و پێشێلكارییه‌كان و خراپ به‌كارهێنانه‌كانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی و پێوه‌ره‌ مرۆییه‌كان تۆمار ده‌كات و به‌ دۆكیومێنتیان ده‌كات. نووسینگه‌كه‌ له‌ حوزه‌یرانی ٢٠١٥ تا ئابی ٢٠١٧ هه‌شت راپۆرتی ده‌ركردووه‌ كه‌ تاوانه‌ هه‌ره‌ ترسناكه‌كانی له‌وانه‌یه‌ له‌ ململانێكاندا ئه‌نجام درابن تیایاندا تۆمار كراوه‌.

ئەو ڕاپۆرتانەی کە بەزمانی عەرەبی و ئینگلیزی لەسەر وێبسایتەکانی یونامی و ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ ئەوە دەگەیەنن کە لەوانەیە تاوانی نێودەوڵەتی لەلایەن بەناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام لە سێ ساڵی ڕابردوودا ئەنجام درابن کاتێک ئەو گرووپە دەستیان بەسەر ناوچەیەکی بەرفراوانی عیراق گرت. سەرپێچی گەورە و بەرنامەبۆدارێژراو لە دژی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراون، بە تایبەتی تاوانی کۆمەڵکوژی و بە کۆمەڵ ڕفاندنی هاووڵاتیان و کۆیلایەتی سێکسی و تێکشکاندنی شوێنە ئایینی و کلتوورییەکان.

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر دوو شەممە, 09 تشرینی یەکەم 2017 10:01
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.