سێ شەممە, 02 کانونی دووەم 2018 16:42

ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژماره‌ی قوربانیان له‌ عیراق له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٧

به‌غدا،عیراق ٢ی كانونی دووه‌می ٢٠١٨- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌ ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی كانونی یه‌كەمی ٢٠١٧دا ‏روویانداوه‌، 69 هاوڵاتی مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون (كه‌ پۆلیس ناگرێته‌وه‌) و 142 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎.‎ (به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ كوژرانی 63 هاوڵاتی و برینداربوونی 140هاوڵاتی تر له‌ مانگی تشرینی دووه‌مدا).

له‌و ژماره‌یه‌ له‌ پارێزگای به‌غدا، كه‌ به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگابووە‌، ‌ 122 مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی (24 كوژراو و 98 بریندار)‌ . دوای ئه‌و پارێزگای سه‌لاحه‌دین دێت كه‌ ئاماره‌كانی برتییه‌ له‌ (7 كوژراو و 25 بریندار) و ئاماری پارێزگای كه‌ركوكیش بریتییه‌ له‌ (15 كوژراو و 6 بریندار) . یونامی نه‌یتوانی ئاماری قوربانیانی مه‌ده‌نی پارێزگای ئه‌نبار له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای ئه‌نبار وه‌ربگرێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز یان كوبیشی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق وتی " ژماره‌ی قوربانیان له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می 2017 له‌ هه‌مان ئاستی ژماره‌ی قوربانیانی مانگی تشرینی دووه‌مه‌، ئه‌مه‌ش مایه‌ی داخه‌. ئومێدێكی زۆر ده‌خوازم كه‌ ده‌چینه‌ ساڵێكی نوێوه‌ و ئه‌م ژمارانه‌ به‌ خێرایی به‌ره‌و ژێر بڕوا بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ عێراق".

به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، یونامی له‌ ساڵی 2017 دا 3298 كوژراو و 4781 برینداری تۆمار كردووه‌ جگه‌ له‌ ژماره‌ی قوربانیانی پارێزگای ئه‌نبار له‌ هه‌ردوو مانگی تشرینی دووه‌م و كانونی یه‌كه‌م چونكه‌ به‌رده‌ست نه‌بوون .

روون كردنه‌وه: یونامی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا چالاكیه‌كی سنورداری هه‌یه‌ له‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان و له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی ‌هه‌ندێك له‌ رووداوه‌كان به‌ شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه‌ (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ژماره‌كان پێویسته‌ به‌ لانیكه‌م وه‌ربگیرێن.

***************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ به‌ڕێز خالید ده‌هه‌ب جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و جێگری وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.