ئەو ژمارانە هاووڵاتی مەدەنی و ئەو هاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە لە کاتی مردن یان بریندار بوون وەک هاووڵاتی مەدەنی ڕەچاوکراون وەکو پۆلیس لە دەرەوەی ئەرکی سەربازی، بەرگری شارستانی و کارمەندانی پاسەوانی کەسی و پاسەوانی پاراستنی بارەگاکان و کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە.
ژمارەی گشتی قوربانییانی مەدەنی لە مانگی شوباتدا (بەدەر لە ژمارەی قوربانییانی پۆلیس) ٨٦ کوژراو و ٢٠٢ بریندار بووە.
پارێزگای به‌غدا، كه به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگابووە، ١٩٦ مه‌ده‌نی بوونه‌ته قوربانی (٤٩ كوژراو و ١٤٦ بریندار). دوای ئه‌و پارێزگای ئەنبار دێت كه ئاماره‌كانی برتییه له (١٤ كوژراو و ٣٧بریندار) و ئاماری پارێزگای دیالە بریتییه له (١٢ كوژراو و ١١ بریندار) .
روون كردنه‌وه: یونامی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا چالاكیه‌كی سنورداری هه‌یه له پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان و له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی هه‌ندێك له رووداوه‌كان به شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ژماره‌كان پێویسته به لانیكه‌م وه‌ربگیرێن.
***
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و تهبێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غهتاس به ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١