سێ شەممە, 10 نیسان 2018 11:45

زه‌یتون گوشین گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

هه‌موو ساڵێك، ئیزیدییه‌كان له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسان ده‌ست به‌ كوشینی زه‌یتون ده‌كه‌ن . ئه‌ه‌مه‌ش له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خشه‌وه‌ (كولما تاكاریا) ئه‌نجام ده‌درێت . ئه‌م كاره‌ تائێستاش هه‌ر به‌شێوه‌ كۆنه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ به‌ شووشتنه‌وه‌ی زه‌یتونه‌كه‌ ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌خرێته‌ ناو گونییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شێ و ته‌ڕییه‌كه‌ی زه‌یتونه‌كه‌ ‌ببێته‌ هه‌ڵم.

دوایی خاوێن ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌كرێته‌ ناو گونییه‌ی تایبه‌تییه‌وه‌ و ئه‌مجا له‌ ناو ئاوی گه‌رم به‌ قاچ به‌سه‌ری ده‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی قورسایی بخه‌نه‌ سه‌ر به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی رۆن.

دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ ئه‌مجا رۆنه‌كه‌ ده‌خرێته‌ ناو ته‌شتێك ئاوه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رۆنه‌كه‌ سه‌ر ئاو بكه‌وێت (جیاوازیی چڕی) و دوایی ڕۆنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی ٢ كاژێر ده‌كوڵێندرێت بۆ لێكجیاكردنه‌وه‌ی ئاو و شته‌كانی تر. ئه‌م ڕونه‌ له‌ باغه‌ زه‌یتونه‌كانی لاله‌ش كه‌ خاوه‌نی نزیكه‌ی ٦٥٠ داری زه‌یتونه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و یه‌ك ته‌ن زه‌یتونیش نزیكه‌ی ١٠٠ كیلۆ رۆن ده‌رده‌كات به‌ رێژه‌ی ١٠٪ی رۆنی پوخته‌ (سافی).

پرۆسه‌ی كوشینی زه‌یتون كارێكی خۆبه‌خشانه‌ و روحییه‌ چونكه‌ ئه‌م رۆنه‌ رۆژانه‌ بۆ چرایه‌كانی په‌رستگای لاله‌ش به‌كاردێت. شایانی باسه‌، هه‌موو ئێوارانی رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و هه‌ینی ئه‌م چرایانه‌ له‌م په‌رستگایه‌ هه‌ڵده‌كرێن.

 

بۆ وێنه‌ی زیاتر ئێره‌ كرته‌ بكه‌

 

Olive Extracting in Lalish Temple 5 Mumtaz Ibrahem Olive Extracting in Lalish Temple 6 Mumtaz Ibrahem

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر یەک شەممە, 15 نیسان 2018 10:16
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.