سێ شەممە, 10 نیسان 2018 16:56

قشلەی بەغدا گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

قشڵه‌ی به‌غدا، كه‌ له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه‌ له‌ ساڵی ١٨٦٩وه‌ دروستكراوه‌، هه‌ڵگری‌ چیرۆكی تازه‌ی عیراقه‌. قولـله‌ی ئه‌م قشڵه‌یه‌ ٢٣ مه‌تر درێژه‌ و له‌ سه‌ر روباری دیجله‌ و له‌ ناوڕاستی شاری به‌غدا هه‌ڵكه‌وتووه. له‌ ساڵی ١٩٢٧یش كاتژمێریكی گه‌وره‌، كه‌ دیاری پاشا جۆرجی پێنجه‌م بوو بۆ پاشا فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م له‌ عیراق، له‌سه‌ر ئه‌م قولـله‌یه‌ ‌ دانرا.

ئه‌م شاكاره‌ له‌ باخچه‌ی سێرایلی حكومه‌ت له‌ ١٨٥١ تا ١٩٨٩ كاتێك عیراق له‌ ژێر فه‌رمانڕه‌وایی عوسمانی بوو و دواییش فه‌رمانڕه‌وانیی به‌ریتانیا و دواتریش سه‌ربه‌خۆیی و له‌وكاته‌شه‌وه‌ له‌ هه‌موو شه‌ڕ و ئاڵوزییه‌كان رزگاری بووه‌.

ئه‌مڕۆش، ئه‌م قشڵه‌یه‌ بووه‌ته‌ مۆنۆمێنتێك كه‌ به‌داری خورما و سه‌وزایی ده‌وری دراوه‌ كه‌ منداڵانی قوتابخانه‌ یاری تێدا ده‌كه‌ن و هاوڵاتییانیش وێنه‌ی له‌ناودا ده‌گرن و سه‌یری ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ چۆن رۆژ رووباره‌كه‌ی كردووه‌ته‌ ئاوینه‌یه‌كی گه‌وره‌.

بۆ وێنه‌ی زیاتر كرته‌ی ئێره‌ بكه‌

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر چوار شەممە, 11 نیسان 2018 09:02
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.