چوار شەممە, 02 ئایار 2018 14:07

ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژماره‌ی قوربانیان له‌ عیراق له‌ مانگی نیسانی ٢٠١٨

به‌غدا،عیراق ٢ی ئایار ٢٠١٨- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌ دەرئه‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی ئاداری ٢٠١٨دا ‏روویانداوه‌، ٦٨هاوڵاتی مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون (كه‌ پۆلیس ناگرێته‌وه‌) و ١٢٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎.

ئەو ژمارانە هاووڵاتی مەدەنی و ئەو هاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە لە کاتی مردن یان بریندار بوون وەک هاووڵاتی مەدەنی ڕەچاوکراون وەکو پۆلیس لە دەرەوەی ئەرکی سەربازی، بەرگری شارستانی و کارمەندانی پاسەوانی کەسی و پاسەوانی پاراستنی بارەگاکان و کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە.

ژمارەی گشتی قوربانییانی مەدەنی کە لەلایەن یونامییەوە لە مانگی نیساندا تۆمارکراون (بەدەر لە ژمارەی قوربانییانی پۆلیس) ٦٤ کوژراو و ١٢١ بریندار بووە.

پارێزگای ئەنبار به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگابووە‌، ١٥٣ هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی (٢٤ كوژراو و ٢٩ بریندار). دوای ئه‌و پارێزگای بەغدا دێت كه‌ ئاماره‌كانی برتییه‌ له‌ (٨ كوژراو و ٣٠بریندار) و لە کەرکوکیش (١٠ كوژراو و ٢١ بریندار) هەبوون .

بەڕێز کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی بۆ عیراق، وتی: " ژمارەی قوربانیان لە راپۆرتەکاندا بە شێوەیەکی بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە لە دوای تێکشکانی داعش لە وەتەی ساڵی پارەوە. ئەمە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە، بەڵام خۆشترین هەواڵ لە کاتێکدا دەبێت کە عیراق خاڵی بێت لە مەترسی تیرۆر و بەشێوەیەکی سەرتاسەری لە ئاشتیدابێت.

روون كردنه‌وه: ژماره‌كان پێویسته‌ به‌ لانی كه‌م وه‌ربگیرێن. یونامی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا چالاكیه‌كی سنورداری هه‌یه‌ له‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان و بە هۆی دژواری بارودۆخی ناوچەکە و پچڕانی خزمەتگوزارییەکان. له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی هه‌ندێك له‌ رووداوه‌كان به‌ شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه‌ (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وه ژمارەی قوربانییانی پارێزگای ئەنبار لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکە وەرگیراون و لەوانەیە گوزارشت لە ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانیان لەو پارێزگایە نەکات.


***************
***بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز
سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١