ئەو ژمارانە هاووڵاتی مەدەنی و ئەو هاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە لە کاتی مردن یان بریندار بوون وەک هاووڵاتی مەدەنی ڕەچاوکراون وەکو پۆلیس لە دەرەوەی ئەرکی سەربازی، بەرگری شارستانی و کارمەندانی پاسەوانی کەسی و پاسەوانی پاراستنی بارەگاکان و کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە.
ژمارەی گشتی قوربانییانی مەدەنی کە لەلایەن یونامییەوە لە مانگی ئایاردا تۆمارکراون (بەدەر لە ژمارەی قوربانییانی پۆلیس) ٨٦ کوژراو و ١٤٨ بریندار بووە.
پارێزگای بەغدا به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگابووە، ١١٧ هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته قوربانی (٤٥ كوژراو و ٧٢ بریندار). دوای ئه‌و پارێزگای دیالە دێت كه ئاماره‌كانی برتییه له (٩ كوژراو و ٣٥بریندار) و لە کەرکوکیش (٢٠ كوژراو و ١٦ بریندار) هەبوون .
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە یونامی بەدەستی هێناوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای ئەنبارەوە،ژمارەی قوربانیان لەو پارێزگایە ٢١ بووە (٦ کوژراو و ١٥ بریندار). ژمارەکان تاکو کۆتایی رۆژی ٣١ی ئایار کۆکراونەتەوە.
روون كردنه‌وه: ژماره‌كان پێویسته به لانی كه‌م وه‌ربگیرێن. یونامی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا چالاكیه‌كی سنورداری هه‌یه له پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان و بە هۆی دژواری بارودۆخی ناوچەکە و پچڕانی خزمەتگوزارییەکان. له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی هه‌ندێك له رووداوه‌كان به شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وه ژمارەی قوربانییانی پارێزگای ئەنبار لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکە وەرگیراون و لەوانەیە گوزارشت لە ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانیان لەو پارێزگایە نەکات.
***
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و تهبێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غهتاس به ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١