ئەم پەڕەیە چاپ بکە
سێ شەممە, 17 تەمموز 2018 10:08

شاندێكی یونامی سه‌ردانی شاری دێرنی بابیلۆن ده‌كات گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

خاتو ئالیس وۆڵپۆل، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسی و هه‌ڵبژاردن لە عیراق به‌ هاوه‌ڵی شاندێكی یونامی سه‌ردانی شاری دێرینی بابیلۆنی له‌ پارێزگای بابلی ده‌ره‌وه‌ی شاری حیلله‌ی پایته‌ختی بابل‌ كرد. ئه‌ وخاتوونه‌ خۆشحاڵ بوو كاتی بینی كه‌ له‌ دوا سه‌ردانه‌كه‌یه‌وه‌ بۆ شاری بابیلۆن له‌ ٢٠١٠دا، سه‌رپه‌شتیاره‌كه‌، به‌ڕێز هادی كازم موسا، هه‌روه‌ك خۆی ماوه‌ و نه‌گوڕاوه‌.

وێڕای سه‌رسورمانیشی به‌ جوانی ئه‌و شوێنه‌واره‌ و به‌شه‌ مێژووییه‌كانی، خاتو ئالیسس ، كه‌ هه‌ر خۆشی بیرمه‌ندێكی بواری شوێنه‌واره‌ جیهانییه‌كانه‌، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی شوێنه‌واری ده‌وڵه‌مه‌ندی عیراق كرده‌وه‌ و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ "پاراستنی درێژخایه‌نی شوێنه‌واره‌كانی بابیلۆن به‌شێكه‌ له‌ پابه‌ندی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو."

بابیلۆن، كه‌ به‌هۆی شوێنه‌واره‌كه‌یه‌وه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی رێز، به‌ باخچه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی به‌ناوبانگه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ٧ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی جیهان. به‌گوێره‌ی ئه‌فسانه‌كه‌ش پاشا نه‌بوخوزنه‌سری پاشای بابلی دووه‌م كه‌ له‌ نێوان ساڵانی ٥٦٥-٦٠٥ی پێش زاین ئه‌م باخچانه‌ی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی دروستكردووه‌. شانده‌كه‌ سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌یان كرد كه‌ كه‌ تیشكی خۆ سوور كراونه‌تنه‌وه‌ له‌و شاره‌دا و هه‌روه‌ها شانده‌كه‌ به‌ بینینی شێری بابلیش خۆشحاڵ بوون.

بۆ وێنه‌ی زیاتر سه‌ردانی ئێره‌ بكه‌

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI