سێ شەممە, 04 کانونی یەکەم 2018 14:53

نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە یونامی سەکۆیکارێکی ڕا‌هێنانی بۆ گەنجان سازکرد گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

لە ڕۆژانی 28 و29 ی تشرینی دووەمی 2018، نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە یونامی سەکۆیکارێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ گەنجان لە شاری بەغدا ساز کرد. ٣١ کەس تیایدا بەشداربوون(١٣ یان لە ڕەگەزی نێر و 18یان لە ڕەگەزی مێ ) و خەڵکی پارێزگاکانی بەغدا و نەجەف و کەربەلا و دیالە بوون و لە پاشخانی جیا جیا و چەندین ڕیکخراوەوە هاتبوون وەک سەندیکای پارێزەران و ڕێکخراوی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و گرووپەکانی کەمیینە ئاینیی و ئیتنییەکان و خوێندکارانی زانکۆ و چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ.

ئامانجی سەرەکی راهێنانەکە بریتی بوو لە بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاریی گەنجان سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ و رۆلی گەنجان لە برەو دان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە عیراق. ئەمانە هەندێک بوون لە بابەتەکانی دانیشتنەکان : ماندێتی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە یونامی و بوارە جیاکانی مافەکانی مرۆڤ کە بریتین لە میکانیزمە نیشتمانیی و نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ و مافەکانی ئافرەتان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و مافەکانی کەمینە ئیتنی و ئایینییەکان و ڕۆلی گەنجان لە گەیشتن بە سیستەمی مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان و دادوەریی ڕاگوزاریی وئاشتەوایی نیشتیمانی و سەروەری یاساو بەڕێوەبردنی دادپەروەری و پاراستنی خەڵکی سڤیڵ لە کاتی ململانێ چەکدارییەکان و پابەندکردنی عێراق بە پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکانی مافەکانی مرۆڤ بەگوێرەی چەندان پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤ کە عیراق واژۆی لەسەر کردووە و ئەو میکانیزمانەی پەیوەست نین بە پەیماننامەکان .

بەشداربووان بواری ئەوەیان بۆ رەخسا چەند ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ زیاتر پتەوترکردنی پەیوەندیی و هەماهەنگییەکان لە نێوان ئەوان و نێردەی یونامی و لایەنە پەیوەنددارەکان.

وێنەکان : سەرمەد ئەلسافی
نووسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی

وێنه‌كان له‌ فلیكر: https://www.flickr.com/photos/uniraq/sets/72157674150819057

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.