به‌غدا، ٢٠ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٠:- به‌و پێیه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق وا پێ ده‌نێنه‌ مانگی چواره‌میان، خاتو جینین ‌هێنیس-پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، داوای ده‌ستكردنه‌وه‌ به‌ چاكسازی ده‌كات و نێگه‌رانی خۆشی سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌رده‌بڕێت له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر گرنگیی هه‌نگاونانی به‌ره‌وپێش بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی عیراق. ر استه‌ پرۆسه‌ی هه‌ستانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگادا تارادده‌یه‌ك سه‌خته‌ به‌ڵام له‌وپه‌ڕی پێویستیشدایه‌.

(بەغدا) ١٦ کانوونی دووەمی ٢٠٢٠: بەڕێز خاتوو. مارتا ڕویداس، هەماهەنگیکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ئەمڕۆ نیگەرانی بەهێزی دەربڕی سەبارەت بە هەڵپەساردنی پێدانی نووسراوەکانی چوونەژوورەوە بۆ هاوکارانی مرۆیی کە کاروانە زۆر گرنگەکان جێبەجێ دەکەن لە هاوکاری کردنی ئەو عێراقیانەی کە پێویستیان بە هاوکاریە.ئەم ڕێگەپێدانانە لە ماوەی پێشووتر هەر ٣٠ ڕۆژ جارێك لەلایەن حکومەتەوە درابوون. هەرچەندە، لەو کاتەوەی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، گەیاندنەکانی کۆمەکی لە سەرانسەری عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو هێواش بوونەتەوە، بەهۆی بەردەوام نەبوون لەسەر ڕێ و شوێنەکانی چوونەژوورەوە کە پێشووتر ڕێککەوتنیان لەسەر کرابوو، و نەبوونی میکانیزمەکانی جێگرەوە بۆ ئەمە. بۆیە تا هاوکاران ڕێگەیان پێنەدرێت دەستبەجێ دەست بە جولانەوەکانیان بکەن بەبێ ڕێگربوون لە کارمەندانیان و کۆمەکیەکانیان، ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکان لە ناو عێراق لەوانەیە بەتەواوی ڕاوەستن لە ماوەی چەند هەفتەیەك. بە سەدان و هەزاران کەس لەسەرانسەری ئەو شوێنانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بە هۆی ململانێ دووچاری بەردەوامی نەبوونی خۆراك و دەرمان و ماددەکانی وەرزی زستانە دەبنەوە لە ماوەی ئەم ساڵی مانگە ساردەکان.

پەیامی ساڵی نوێ لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە

بە بۆنەی ساڵی تازەی ٢٠٢٠ ، خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان جوانترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی هەموو عێراقیەکان دەکات

بەغدا - بە بەراورد بە ووڵاتانی دراوسێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەكو ئوردن و لوبنان، بەراورد بە ژمارەی دانیشتوان عێراق میوانداری كەمترین ژمارەی كۆچبەران دەكات. هەرچەندە، دانیشتوانی بیانی بە ڕێژەی سەدا ٣٣٨ زیادیكردووە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ بۆ ٢٠١٧، بەهۆی لێشاوی پەنابەرانی سوریا. كۆچكردن لە باكوری عێراق بە شێوەیكی فراوان بەهۆی پێكدادانەوە دروست بووە، لە كاتێكدا كۆچكردن لە باشوری عێراق زیاتر بەندە بە هۆكارەكانی گوزەران وەكو لە دەستدانی زەوی بە پیت و كەمی ئاو.

بەغدا، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ :- بەو پێیەی کە بەیانی دواوادە دەستوورییەکەی ناوزەدکردنی سەرۆک وەزیرانە، یونامی داوا لە سەرکردە سیاسییەکان دەکات بۆ ئەوەی سەبارەت بە دەستنیشانکردنی بەربژێرێک بو سەرۆک وەزیران بگەنە سازان لە پێناو بەرژەوەندیی خەڵکی عێراق و داواکاریی خۆپیشاندەراندا. وێڕای ئاماژەکردنیشی بە ناسکیی بارودۆخی عێراق، خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، وتی "کات لەم قۆناغەدا لەوپەڕی گرینگیدایە و بارودۆخەکەش پێویستی بە هەنگاوی یەکلاکەرەوە هەیە چونکە عێراق چیتر بەرگەی چارەسەری فریاگوزارییانە کاتی و رێوشوێنی زۆردارانە ناگرێت."

١٣ی کانونی دووەمی ٢٠١٩
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش پێشوازی لەو هەوڵانە دەکەن کە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی گشتگیر لە نێوان حکومەت و گەلی عێراق گیراونەتە بەر، لە پێناو ئەنجامدانی چاکسازییەکی خێرا بە مەبەستی جێبەجێ کردنی داخوازییە ڕەواکانی پەیوەست بە دەرفەتی ئابوریی و حوکمڕانی و یاساکانی هەڵبژاردن. ئەندامانی ئەنجومەن پشتگیریی خۆیان بۆ سەربەخۆیی عێراق و سەروەری و یەکێتی و یەکپارچەیی خاکەکەی و خۆشگوزەرانی دووپاتدەکەنەوە.

به‌غدا، ١١ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٩:- یونامی له‌ ١٠ی ئه‌م مانگه‌دا‌ چه‌ند چالاكییه‌كی بۆ یادكردنه‌وه‌ی "رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ" ئه‌نجامدا.

بەغدا، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩:-خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، بە توندترین شێوە ئیدانەی تەقەکردن دەکات لە خۆپیشاندەرانی ئاشتی لە شەوی هەینی لە ناوەڕاستی بەغدا کە بووە مایەی کوشتن و برینداربوونی زۆر لە ڕیزی خۆپیشاندەراندا.

سکرتێری گشتی لە ناخەوە نیگەرانە سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە بەردەوامبوونی بەکارهێنانی چەک دەکەن دژی خۆپیشاندەران لە عێراق کە بووەتە مایەی بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراو و بریندار بەوەی ئەمڕۆی شاری ناسرییەشەوە.

پەڕەى 1 لەکۆى 57 پەڕەدا
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.