سکرتێری گشتی لە ناخەوە نیگەرانە سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە بەردەوامبوونی بەکارهێنانی چەک دەکەن دژی خۆپیشاندەران لە عێراق کە بووەتە مایەی بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراو و بریندار بەوەی ئەمڕۆی شاری ناسرییەشەوە.
بەغدا،٢٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩- چاکسازی لە بواری هەڵبژاردنەکان داواکارییەکی سەرەکی زۆربەی خۆپێشاندەرە ئاشتیخوازەکانە. لەم چەند هەفتەی دواییدا، دەسەڵاتدارانی عێراق لە کۆششدان بۆ بەدەنگەوەهاتنی داواکاری خەڵکی بۆ یاسایەکی هەڵبژاردن کە داوکاری خەڵکی تێدا جێبەجێ بکرێت بەوەی پێیەی پرۆسەی هەڵبژاردن شەفاف و ئازاد و دادپەروەرانە بێت . ئەم پرۆسەیە هیی عێراقیەکانە و عێراقییەکانیش ڕابەرایەتی دەکەن ، هەروەکو پێویستە وابێت . لەسەر داواکاریش شارەزایانی بواری هەڵبژاردنەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیریی تەکنیکی و شیکاری زیاتریان پێشکەش کردووە بە گواستنەوەی ئەزموونی نێودەوڵەتیشەوە.
به‌غدا، ١٠ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٩
له هه‌فته‌كانی رابردوودا، خۆپیشاندان له به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری عیراقدا سه‌ریان هه‌ڵدا. داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران پرسگه‌لێكی فراوانی له‌خۆگرتبوو وه‌ك گه‌شپێدانی ئابووری و ره‌خساندنی هه‌لی كار و خزمه‌تی گشتیی متمانه‌دار و حوكمێكی بێلایه‌نانه‌ی ژیرانه و كۆتاییهێنان به گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی بێگه‌رد و ئه‌نجامدانی چاكسازی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به هه‌مواركردنی ده‌ستووریشه‌وه.
سكرتێری گشتی نیگه‌رانی زۆری خۆی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی مردن و برینداربوون له خۆپیشاندانه‌كانی ئێستای عیراقدا. ئه‌و راپۆرتانه‌ش كه باس له به‌كارهێنانی چه‌ك دژی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن به ڕاستی مایه‌ی نیگه‌رانین.
به‌غدا، ٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٩:- یونامی بۆی ده‌ركه‌وتووه كه پێشێلكاریی زه‌قی مافی مرۆڤ و سوكایه‌تی پێكردن له خۆپیشانده‌كانی ئێستای عیراقدا هه‌یه ، كه له ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستیان پێكردووه و تائێستاش درێژه‌یان هه‌یه. ئه‌مڕۆ دووه‌مین راپۆرتی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی بڵاوكرایه‌وه كه درێژه‌پێده‌ری راپۆرتی یه‌كه‌مه كه ماوه‌ی خۆپیشانده‌كانی ١-٩ی تشرینی یه‌كه‌می له‌خۆگرتبوو و له ٢٢ی هه‌مان مانگیش بڵاو كرابۆوه.
بەغدا، ٣١ی تشرینی یەکەمی 2019 - لەوەتەی خۆپێشاندانەکان لەسەرەتای تشرینی یەکەمدا چەندین ناوچەی عێراقی گرتۆتەوە ، نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ژمارەیەکی بەرفراوانی عێراقییەکان بەشدارە لە دۆزینەوەی چارەسەرییەکان. هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە بە بەردەوامی داوای پاراستنی خۆپێشاندەرە ئاشتی خوازەکان و پێویستی جێبەجێکردنی داوا ڕەواکانیشانمان کردووە . ئێمە بەردەوامیشین لە ئیدانەکردنی زیانە گیانییەکان و بریندار لێکەوتنەوە زۆرەکان و هێرشکردنە سەر موڵک و ماڵی گشتی بە توندترین دەستەواژە . هەروەها جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی دۆخەکە لە گشت بارەکاندا.
بەغدا، 30 تشرینی یەکەمی 2019 – لە چوارچیوەی کۆششە بەردەوامەکانی بۆ پتەوکردنی گفتوگۆ لە نێوان خۆپێشاندەران و حکومەت ، خاتوو جێنین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ، سەردانی گۆڕەپانی تەحریری کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ خەڵکی لەو شوێنەدا .
بەغدا، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ :- خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق, بە توندترین شێوە ئیدانەی هەڵکشانی ژمارەی مردن و بریندرابوون دەکات لە خۆپیشاندانەکاندا کە ئێستا لە زۆربەی شارەکانی عێراقدا درێژەیان هەیە.
به‌غدا، ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩:- وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ شه‌پۆلی ئه‌مدواییه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، له ناخی دڵه‌وه نیگه‌رانه و ئیدانه‌ی كوشتن و برینداركردنی زیاتر و وێرانكردنی كه‌لوپه‌لی گشتی و تایبه‌ت ده‌كات. ئه‌و نیگه‌رانی زۆری خۆشی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به هێرشی قه‌واره‌ی چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی و یه‌كڕیزیی عیراق كه دواجار ده‌بێته مایه‌ی پێشێلكردنی مافی گردبوونه‌وه‌ی ئاشتییانه و داواكارییه رهوایهكان. "پاراستنی ژیانی خه‌ڵك هه‌رده‌م له ریزی پێشه‌وه‌یه. كاری قه‌واره چه‌كداره‌كان له تێكدانی خۆپیشاندانی ئاشتییانه و نه‌هێشتنی متمانه‌ی حكومه‌ت و په‌كخستنی بۆ كاركردن هه‌رگیز مایه‌ی قبوڵ نییه چونكه عیراق هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه و له‌تواناشی دا نییه جارێكی تر بكه‌وێته‌وه ناو گێژاوی توندوتیژییه‌وه."