بەغدا، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠- ئەمڕۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندو تیژیی سێکسی لە کاتی جەنگدا بەرز ڕادەگرێت ، لە ساڵی ٢٠١٥دا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم ڕۆژەی ناساند.

عێراق، بەو پێیەی زۆر تووشی وشکەساڵی و خۆڵبارین و شۆڕەکات و کەمبوونی سەرچاوەکانی ئاو دەبێت، زیاتر بەرەو بەبیابانبوون و نالەباری زەوی دەچێت. کەمیی خۆراک لەئەنجامی پەتای جیهانیی ڤایرۆسی کۆڕۆنا پەیامێکە بۆ عێراق بۆ ئەوەی بەزوویی دەست بە پاراستنی زەوییە بەپیتەکەی و فرەکردنی سەرچاوەکانی بکات.

بەغدا، عێراق، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠- ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) لە عێراق دەربارەی ئەو لێدوانەی کە دەڵێت گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID-19 بێ هەبوونی نیشانەکان زۆر دەگمەنە روونکردنەوە دەدات .

بەغدا، 7 حوزەیران، 2020 - حکومەتی دانیمارک بڕی6,000,000 کرۆنی دانیمارکی (نزیکەی 870,000 دۆلاری ئەمریکی) بەخشی بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق لە بەدەنگەوەچوونیدا بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق.

بەغدا، 1 ی حوزەیران 2020 - حکومەتی یابان بڕی 2.26 ملیۆن دۆلاری بەخشی بۆ پشتیوانیکردنی وەڵامی حکومەتی عێراق بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، و بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق.

هەولێر - لەگەڵ بەردەوامی هەڕەشەی کۆڤید-١٩ بۆ سەر هێزی کار لەسەر ئاستی جیهاندا، کرێکارە کۆچبەرەکان بە شێوەیەکی تایبەتی دووچاری مەترسیی لە دەستدانی سەرچاوەی بژێوی ژیانیان دەبن. هەروەك باری ووڵاتانی تر، کرێکارە کۆچبەرەکان لە عێراق بە شێوەیەکی نەگونجاو کاریەگەر بوون بەهۆی ئەم قەیرانە، وە لەگەڵ بەربڵاوی لەکار لادان زۆربەیان لە ڕەوشێکی دارایی پڕ مەترسی دا ماونەتەوە، کە تەنانەت توانای دابین کردنی پێداویستیە سەرەکیەکانیان نیە.

بەغدا،٢٧ ئایاری ٢٠٢٠- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق(یونامی) دەستخۆشی لە سەرکردایەتی حکومەتی عێراق و بەرپەرچدانەوە یەکلاکەرەوەکەی دەکات لە ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا. ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەت دووچاری چەندین قەیرانی تری جیا جیا بۆتەوە، بە پشێوە کۆمەڵایەتییەکان و داکشانی ئابوریی بێ وێنەشەوە. نەتەوە یەکگرتووەکان دەستخۆشی لەو پێداگیرییە دەکات کە دەسەلاتە خۆجێی و هەرێمیی و نیشتمانییەکان پیشانیاندا بۆ گرتنەخۆی ڤایرۆسەکە وێڕای دەستخۆشی کردن لە سەرکەوتنی ڕێوشوێنە پێشوەختەو بەردەوامەکان کە بە پشتگیریی بە هێزی کۆمەڵگاکان گیرانە بەر . سەرەڕای ئەمەش نێردەکە هۆشداریی دەدات لەوەی هەر تاکێک ڕۆڵیکی گرنگ دەگێڕێت لە بەرەنگاربوونەوەی شەپۆڵی دووەمی هەنووکەی ئەم پەتایە کە لە چەندین پارێزگادا چاودێری کراوە .

بەغدا،.23. ی ئایاری ٢٠٢٠:- جەژنی ڕەمەزان لە ڕووی نەریتەوە بۆنەیەکی پڕ شادمانییە کە تێیدا خانەوادەکان بە دەربڕینی خۆشی و سەردانیکردنی یەکتر کۆتایی بە رۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیان دەهێنن. بەداخەوە چالاکییەکان لە ڕەمەزانی ئەمساڵدا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا و بەربەستەکانییەوە، کە بەشێوەیەکی پێشترنەبینراو کاریان کردووەتە سەر ژیانمان، ناتوانرێت وەک پێویست ئەنجام بدرێن.

بەغدا 19 / مایس / 2020: بۆ وەڵام دانەوەی پێداویستی بەپەلە لە عیراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆڤید 19 فاو (FAO) عیراق پەمپی رشاندن و کەلوپەلی پاککەرەوە و خۆپاراستنی کەسایەتی ڕادەستی وەزارەتی کشتوکالی عیراق لە بەغدا وە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەولێر دەکات بە ئامەدەبوونی نوێنەرانی وەزارەتەکانی هەردوو لا و نوێنەرانی فاو بە مەبەستی هاندانیان بۆ بەردەوامبوون لە کاری رۆژانەیان بۆ پاڵپشتی کردنی جوتیاران بۆ بەردەوام بوونیان لە دابینکردنی زنجیرەی خۆراک لە عیراق .

بەغدا (٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠) – ئەو ڕاپۆرتەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە و دەربارەی ڕفاندنی خۆپێشاندەران لە عێراق لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە و باس لە مەینەتییەکانیان دەکات هەر لەسەرەتای ڕفاندنیانەوە تا دەگاتە ڵێکۆڵینەوە لە هەلًس وکەوتەکانى ئەشکەنجەدان.

پەڕەى 3 لەکۆى 64 پەڕەدا
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.