بەغدا/هەولێر، ٣ی ئابی ٢٠١٧ – وەک بەشێک لە بەهێزکردنی توانای دام و دەزگاکانی دەوڵەتی عیراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سێکسی لە کاتی جەنگدا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) بە هاوبەشی لەگەڵ نووسینگەی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی بۆ کاروباری توندوتیژی سێکسی لە کاتی جەنگ و بە هاوکاری لەگەڵ ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی هێنا بە خولەکانی ڕاهێنان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سێکسی لە کاتی جەنگدا بۆ کارمەندانی حکومەتی بەغدا و هەولێر.

به‌غدا, ٣ آب ٢٠١٧ـ بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) وسندوقی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ منداڵان (UNICEF) پێکەوە هەوڵەکانیان یەکدەخەن بۆ ئەنجامدانی داکۆکیکردن لە منداڵان و برەودان بە ئامادەباشی لەسەر بنەمای قوتابخانەکان بە درێژاییی ڕێچکەی لافاوی ڕووباری دیجلە لە عێراقدا. ئەم دوو دەزگایە پێکەوە لە بەغداد ڕێکەوتنێکیان واژۆ کرد سەبارەت بەم بابەتە.

٣١ی ته‌موزی ٢٠١٧: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌توندترین شێوه‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی رۆژی ٣١ی ته‌موزی ٢٠١٧ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی عیراقیان له‌ كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ئیدانه‌ كرد كه‌ بووه ‌مایه‌ی كوشتنی دوو كارمه‌ندی مه‌ده‌نیی ئه‌فغانیی ناو باڵیۆزخانه‌كه‌ و برینداركردنی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس. لایه‌نگرانی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) له‌و وڵاته‌ به‌رپرسیارییه‌تیی خۆیانیان له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌ربڕی.

به‌غدا، ٢١ی ته‌موزی ٢٠١٧:- نێرده‌ی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) ، هاوبه‌شانه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان و لێژنه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانیی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌شی كاروباری جێنده‌ر، كۆبونه‌وه‌یه‌كی راوێژكارییان بۆ گه‌وره‌ ژنانی سه‌ركرده‌ رێكخست كه‌ تێیدا وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان و راوێژكاره‌كانی پێشوو ئاماده‌ بوون به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی به‌شداریی ژنان له‌ پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشمانیی لە عیراقدا.

به‌غداد - ته‌مووزی ٢٠١٧: به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهان سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (WFP) ئه‌مڕۆ پێشوازی له‌ به‌خشینێكی ٣،٢ ملیۆن یورۆ (٣،٥ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی) له‌لایه‌ن حكومه‌تی فه‌ره‌نساوه‌ كرد بۆ به‌رنامه‌ی یارمه‌تی نه‌ختینه‌یی به‌ مه‌به‌ستی پشتگیری كردنی ئه‌و  خێزانانه‌ی كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی موسڵ.

نیۆیۆرك، ١٣ی ته‌موزی ٢٠١٧: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێشوازییان كرد له‌ راگه‌یاندنی عیراق كرد سه‌باره‌ت به‌ رزگاركردنی موسڵ كه‌ له‌ هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌ناوبردنی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) كه‌ به‌ رووداوێكی گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت و هه‌روه‌ك چۆن هه‌نگاوێكی گرنگیشه‌ له‌ شه‌ڕی رزگاركردنی عیراق له‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌. ئه‌وان هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌ سه‌ركه‌وتووانه ‌ده‌سخۆشیان له‌ سه‌رۆ‌ك وه‌زیران عیراق ، حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی، و هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق و خه‌ڵكی عیراقیش كرد.

به‌غداد 13ته‌مووزی 2017 - به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگررتووه‌کان (WFP ) پێشوازی له‌ به‌خشینێکی 4 ملیۆن دۆلاری ئۆسترالی ( نزیکه‌ی 3 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی) له‌ لایه‌ن حکومه‌تی ئۆسترالیاوه‌ کرد بۆ دابین کردنی یارمه‌تی نه‌ختینه‌یی فره‌ مه‌به‌ستی بۆ نزیکه‌ی 000،23 ئاواره‌ی ناوخۆیی عێراقی که‌ که‌وتوونه‌ته‌ ژێر کاریگه‌ری شه‌ڕی موسڵ.

نیۆیۆرك ، ١١ی ته‌موزی ٢٠١٧:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ توندوتیژیی سێكسی له‌ شه‌ڕدا ، پامیلا پاتن، كه‌وته‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پیرۆزباییكردنی له‌ عیراقییه‌كان بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ له‌ ده‌ستی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام )دا دوای شه‌ڕێكی قورس و دوورودرێژ.

به‌غداد، ١١ی ته‌موزی ٢٠١٧:- له‌ ٩ی ته‌موزی ٢٠١٧ دا ، نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان هاوبه‌شانه‌ دوو كۆبونه‌وه‌ی راوێژكارییان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژنه‌ سه‌ركرده‌كان، كه‌ له‌ پرۆسه‌ی سیاسی له‌ كه‌ركوك و حه‌ویجه‌ به‌شداران، ئه‌نجامدا.

جنێفا (١١ی ته‌موزی 2017) - له‌سه‌روبه‌ندی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵدا ، كۆمیساری مافه‌كانی مرۆڤ، زه‌ید ره‌عد ئه‌لحوسێن هۆشداری ئه‌وه‌ی دا هه‌رچه‌نده‌ رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ له‌ ده‌ستی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) له‌ لایه‌ن هێزه‌ حكومییه‌كانی عێراق و به‌ پاڵپشتیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویه‌ له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا، به‌ڵام عیراق هێشتاش به‌ده‌ست چه‌ندان گیروگرفتی مافی مرۆییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت كه‌ ره‌نگه‌ ببنه‌ مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژیی و كۆژانی زۆرتر بۆ هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی گه‌ر هه‌روا به‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوی بمێننه‌وه. ‌

پەڕەى 40 لەکۆى 63 پەڕەدا
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.