پۆرتالێکی نوێ بەم دواییانە خراوەتە کار لەسەر ماڵپەری تۆماری بەدواداچوونی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ دابینکردنی دواین ژمارەی ئاوارەكان لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە١٧ی تشرینی یەکەم بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی شاری موسڵ له‌ داعش.

هه‌ولێر، ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦:- به‌ هۆی كۆمه‌كی به‌خشندانه‌ی حكومه‌تی یابانه‌وه‌، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خزمه‌ته‌كانی كاری مین (ئونماس) خولی راهێنانی وشیاری مه‌ترسی و به‌ڕێوه‌بردنی یارمه‌تی قوربانییانی كرده‌وه‌. 

بەغدا، عیراق، ٢٠ی تشرینی یەکەم ٢٠١٦- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق و ڕێکخراوی ئافرەتانی نەتەوە یەکگرتووەکان وێرکشۆپێکی ڕاهێنانیان بۆ گروپەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ناوەخۆیی و ئافرەتانی سەرکردە لە بەغدا سازکرد بە مەبەستی پەرەپێدانی کارامەییان لە بوارەکانی گفتوگۆ و نێوەندگیری. وێرکشۆپەکە ئەمڕۆ کۆتایی هات و تیایدا داوا کرا بەشداری پێکردنی گروپەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئافرەتان لە هەوڵەکانی ئاشتەوایی داهاتوودا زیادبکرێت.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ عێراق هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی توێژینەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی سنوردارکردنی ویستی ئاوارە عێراقیەکان بۆ گەڕانەوەیان بۆ شوێنی بنەڕەتی خۆیان.

بەغدا، 17 ی تشرینی یەکەمی 2016: چڕبوونەوەی ئۆپڕاسیۆنە سەربازیەکان بۆ ئازادکردنەوەی شاری موسڵ لە دەستی داعش لەوانەیە زیان بگەێنێت بە زیاتر لە 1.5 ملیۆن کەس لە شارەکە. زیاتر لە 1 ملیۆن کچان و کوڕان و ئافرەتان و پیاوان لەوانەیە بە ناچاری لە ماڵەکانیان دەربچن، لەو ژمارەیە 700,000 کەس لەوانەیە پێویستیان بە هاوکاری پەناگە بێت. زیاتر لە 200,000 کەس لەوانەیە لە هەفتەکانی یەکەمی ئۆپڕاسیۆنەکە ئاوارەبن. کۆمەڵگای مرۆیی، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان چەند مانگێکە پلانیان داناوە و هاوکاری ئامادە دەکەن.

راگه‌یاندن سه‌باره‌ت به‌ عیراق

١٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦: من زۆر نیگه‌رانم سه‌باره‌ت به‌ سه‌لامه‌تیی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و نیو خه‌ڵكی شاری مۆسڵ كه‌ ره‌نگه‌ بكه‌ونه‌ به‌ركاریگه‌ریی كرده‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ له‌ژێر ده‌ستی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام)دا. خێزانه‌كان له‌ مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌دان له‌وه‌ی كه‌ بكه‌ونه‌ ناو هێرشه‌كانی هه‌ردوولا و یانیش له‌لایه‌ن نیشانشكێنه‌كانی داعشه‌وه‌ بكرێنه‌ ئامانج. له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ ده‌یان هه‌زار كچ و كوڕ و ژن و پیاوی عیراقی به‌ گه‌مارۆدراوی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ تیرۆریستییه‌وه‌ بكرێنه‌ قه‌ڵغانی مرۆیی وهه‌زارانی تریش ره‌نگه‌ به‌ زۆره‌ملێ یان ده‌ربكرێن یانیش له‌نێوان هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كاندان گیر بخۆن. له‌م بارودۆخه‌شدا منداڵ و ژن و پیر و په‌ككه‌وته‌ مه‌ترسیی زیاتریان له‌سه‌ره‌. به‌ له‌به‌رچاوگرتنی چڕیی و فراوانی شه‌ڕه‌كه‌ش نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن خه‌ڵك ره‌نگه‌ له‌ خراپترین دۆخدا تووشی ئاواره‌یی و جێهێشتنی ماڵ وحاڵی خۆیان ببن.

به‌غدا، عیراق، ١٥ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦:- نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی باكوری به‌غدا و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كانی تری وڵات ده‌كات كه‌ بوونه‌ مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی چه‌ندان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.

لە رۆژى پێنجشەمە بەروارى 6ى ئۆکتۆبەرى 2016، رێکخراوى نەتەوە یەگرتووەکان بۆ کاروبارى ژنان (UN WOMEN) لەگەڵ گرووپی رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى لە هەولێر کۆبووە وەکو بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانى ئەو رێکخراوە بۆ کار کردن لەگەڵ کۆمەڵگەى مەدەنى لە سەر بابەتى یەکسانى جێندەر،

هەولێر، 28 ی ئەیلولی 2016 – بە پشتگیریی حکومەتی یابان، نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ خزمەتگوزارییەكانی پرۆژە (یونۆپس) و نێردەی هاوکاریی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق (يونامی) بە سەرکەوتوویی بەشی یەکەمیان تەواو کرد لە دوو خولی مەشقی تایبەت بە "پتەوکردنی کارایی و کاریگەر و هەستەوەریی جیندەری لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کۆمەڵگەيى لە هەرێمی کوردستانی عێراق".

هەولێر، 29 سێبتێمبەری 2016 - بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی رَێکخراوە ناحکومیەکانی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ یونامی هەڵدەستێ بە ڕێکخستنی مێزگەردێک بۆ 40 ڕێکخراوی ناحکومی لەسەر وەرگرتنی باری ڕاوێژکاری لە ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

پەڕەى 43 لەکۆى 56 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.