به‌غدا، ١٦ی تەمموز ٢٠١٥:- بەناوی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش پیرۆزبایی لە خەڵک و حکومەتی عیراقی دەکات بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، کە لە هەمان کاتدا کۆتایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیشە.

به‌غداد، ٢٨ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی بۆ سه‌ر مزگه‌وتی ئیمام سادقی شاری كوێت ئیدانه‌ كرد  و به‌ "دڕندانه‌"شی ناوزه‌دكرد. 

به‌غدا، ٢٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥:- له‌ وتاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌ رێوڕه‌سمی  یادكردنه‌وه‌ی سندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراق به‌ بۆنه‌ی ١٤٦مین ساڵی رۆژی راگه‌یاندن كه‌ تێیدا هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ڕێز حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ڕێز سه‌لیم ئه‌لجبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چه‌ندان وه‌زیر و سه‌ركرده‌ی سیاسی تر ئاماده‌ بوون، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین پابه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی بۆ پشتگیریكردن له‌ ئازادی راگه‌یاندن و پاراستنی رۆژنامه‌نووسان له‌ عیراق دووپات كرده‌وه‌. 

به‌غدا، ٢٠ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ كه‌ رۆژی جیهانیی په‌نابه‌رانه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیشه‌وه‌ وه‌ك رۆژی هاوكاریی بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌ ناوخۆییه‌كانی جیهان ده‌ستنیشان كراوه‌. ‌ 

به‌غدا، ٢٠ی حوزێرانی ٢٠١٥:- سه‌باره‌ت به‌و راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییانه‌ی دراونه‌ته‌ پاڵ یونامی و نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان یان كوبیش و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ كاری حكومه‌تی عیراق ، یونامی ئه‌وه‌ پشتڕاستده‌كاته‌وه‌ كه‌ نێرده‌كه‌ ئەوپەڕی پشتگیری له‌ حكومه‌تی عیراق سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادی ده‌كات له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ خێراكردنی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق و "رێككه‌وتنی سیاسیی نیشتمانی" ، به‌ هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وانیی نیشتمانیشه‌وه‌، و كاری حكومه‌تی عیراق سه‌باره‌ت به‌ پشتگیریكردن له‌ ئاواره‌ ناوخۆییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌ به‌ره‌یان بۆ زێدی خۆیان.  

به‌غدا، ١٧ی حوزێرانی ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزە‌وە نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش پیرۆزبایی له‌ هه‌موو خه‌ڵكی عیراق و به‌تایبه‌تیش موسڵمانان ده‌كات.   

به‌غدا،١٦ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش چاوی به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌وره‌ نوێنه‌رانی راگه‌یاندنی عیراق كه‌وت و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا چه‌ندان پرسی وه‌ك بارودۆخی ئێستای عیراق له‌رووی سیاسی و سه‌ربازی و مرۆیی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ تاوتوێ كران. 

بەغدا، ١٠ی حوزەیران ٢٠١٥، لەوەتەی ساڵێك لەمەوبەر کە داعش دەستی بەسەر شاری موسڵدا گرتووە، ژیانی ملیۆنان کەسی  تێکداوە و خستۆتە مەترسییەوە بەهۆی مەرگەسات و تاوانەکانیان بەتایبەتی لە دژی کەمە نەتەوایەتییەکان، هەندێک لەو تاوانانەش لەوانەیە بچنە چوارچێوەی تاوانی جەنگ و تاوان لە دژی مرۆڤایەتی وەکو ڕووداوی سەربازگەی سپایکەر و هەروەها تێکشکاندنی کەلەپووری کلتوری عیراقی و مێژووی مرۆڤایەتی. هەموو ئەمانە ئەوە دەردەخەن کە هێزی ئاسایشی عیراقی و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و کوڕانی هۆزە سوننیەکان بە هاوکاری لەگەڵ هەوڵی بەردەوامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هاوکاران دژی داعش بەمەبەستی کەمکردنەوەی توانا و دوورخستنەوەی تیرۆرستانی داعش.

به‌غداد، ٨ی ئایاری ٢٠١٥:- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی زۆری خۆی سه‌باره‌ت به‌ نه‌بونی پێشكه‌وتن له‌ دۆزینه‌وه‌ی شوێن و ئازادكردنی كارمه‌نده‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێ كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ نزیك بینایه‌ی پارێزگای  دیاله‌ له‌ به‌عقوبه‌ له‌ رۆژی ٢٦ی نیسانی ٢٠١٥ رفێندرا و له‌و كاته‌شه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنی نادیار براوه‌.  

به‌غداد، ١٠ی ئایاری ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌ توندترین شێوه‌ ئێدانه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی كرد كه‌ هه‌ندێ مزگه‌وتیان له‌ پارێزگای دیاله‌ كرده‌ ئامانج كه‌ بوونه‌ مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی ده‌یان نوێژخۆێن. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌، به‌ڕێز كوبیش سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییان ده‌كات و هیوای هه‌رچی زووچاكبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت. 

پەڕەى 48 لەکۆى 56 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.