به‌غداد، ١٥ی ئایاری ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌ی دوێنیێ كرد كه‌ چه‌ند تاوانبارێك به‌ مه‌رامی گڵاویان هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گای وه‌قفی سوننه‌ له‌ ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه‌ و ئاگریان به‌ردایه‌ چه‌ند خانوویه‌ك كه‌ بوووه‌ مایه‌ی مردن و برینداركردنی خه‌ڵكی بێتاوان كه‌ له‌ ناو ماڵه‌ گرگرتووه‌كانیاندا ‌ گیریان خواردبوو.  

١٨ی ئایاری ٢٠١٥: ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە خێرایی هاوکاری دەگەیەنن بۆ ئەو خەڵکانەی کە لە ڕومادیەوە بۆ دووەم جار لەم مانگە ڕادەکەن.

به‌غدا،١ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عیراق(یونامی) بڵاوی كردۆته‌وه‌، ١٠٣١ هاوڵاتی عیراقی كوژراون و ١٦٨٤ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون له‌ ده‌ره‌نجامی  كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌  له‌ مانگی ئایاری  ٢٠١٥دا روویانداوه‌. 

له‌ كۆتایی ساڵی ٢٠١٥  مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت ١٠ ملیۆن كه‌س پێویستی به‌ یارمه‌تی بێت  

برۆكسل، ٤ی حوزه‌یران ٢٠١٥ – به‌رپرسانی‌ سه‌رپه‌رشتی كردنی پرۆسه‌كانی یارمه‌تیدانی مرۆیی له‌ عیراق ده‌ڵێن  پرۆسه‌كانی یارمه‌تیدانی مرۆیی كه‌ ملیۆنان له‌ خه‌ڵكی عیراق، ئه‌وانه‌ی ململانێكان كاریگه‌ری كردۆته‌ سه‌ریان سوودی لێ ده‌بینن، دووچاری مه‌ترسی راگرتن ده‌بنه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی دارایی پێویست و ده‌ستبه‌جێیان بۆ دابین ده‌كرێت.

 5 مایۆ 2015: له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو زیاتر له‌ 500 خێزان گوێزرانه‌وه‌ بۆ ناو كه‌مپی شێخان كه‌ بۆ ئاواره‌كانی ناوه‌خۆ دروست كراوه‌ وه‌ هه‌روه‌ ها سه‌دانی تریش له‌ ڕۆژه‌كانی داهاتوو ده‌چنه‌ كه‌مپه‌كه‌وه‌. كه‌مپه‌كه‌ به‌ به‌پشكداری چه‌ند هاوبه‌شی فریاگوزار و پشتیوانی چه‌ند كۆمه‌ك به‌خشێك دروست كراوه‌ كه‌ شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ 1000 خێزانی ئاواره‌ی ناوه‌خۆ دابین ده‌كات. 

به‌غدا، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥:-  ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی  هه‌ماهه‌نگسازی مرۆیی بۆ عیراق خاتو لیز گراندێ سه‌ردانی ئه‌و چادرگه‌ تازانه‌ی كرد كه‌ بۆ حه‌وانه‌وه‌ی ئاواره‌ ناوخۆییه‌كانی ره‌مادی و فه‌لوجه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار دروستكرابوون.   

بەغدا، 19ی نیسانی 2015:  ئاژانسە مرۆییەکان پەلە دەکەن لە دابین کردنی هاوکاری بۆ زیاتر لە ٩٠٠٠٠ کەس کە بەهۆی پێکدادانەکانی پارێزگای ئەنبار ڕادەکەن.

به‌غدا، ٥ی نیسانی ٢٠١٥:- به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قیامه‌وه‌، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ڕێز (یان كوبیش) له‌جیاتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی كریستانه‌كانی عیراق ده‌كات. 

بەغدا، ١ نیسان ٢٠١٥ - نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ده‌ستخۆشی له‌ هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق  ده‌كات بۆ رزگاركردنی شاری تكریت له‌ ده‌ست داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) و هێزه‌ وابه‌سته‌كانی.  

بەغدا، ٢٧ ئادار ٢٠١٥ – ئەمڕۆ نوێنەری تازەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەڕێز یان کوبیش، گەیشتە بەغدا و وەکو بەرپرسی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) و نێردەی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو وڵاتە دەستبەکاربوو.

پەڕەى 49 لەکۆى 56 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.