جیهانەکەمان ڕوبەڕووی دوژمنێکی هاوبەش بووەتەوە.

ئەم ڤایرۆسە نەتەوە و ڕەگەز و بیروباوەڕ ناناسێت و بێ جیاوازی و بەردەوام هێرشی سەر هەمووان دەکات.

کەچی لە هەمان کاتیشدا شەڕی چەکداری لە سەرتاسەری جیهاندا هەر درێژەی هەیە.

بەغدا. ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٠- جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەمڕۆ دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگی وەزارەتی تەندروستی کە داوا لە عێراقییەکان دەکات لە سەرتاسەی وڵاتدا پابەندی ڕێنمایی و ئامۆژگارییەکانی بەرپرسانی تەندروستی و ئاینی و مەدەنی و ئاسایش بن بۆ جێبەجێکردنی تێکەڵ نەبوون و ئەوپەڕی پاک و خاوێنی بۆ ئەوەی خێزان و کۆمەڵگاکانیان بپارێزن لە هەمبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

من هەر ئێستا کۆبوونەوەم لەگەڵ وەزیری تەندروستی بە ئامادەبوونی بەرپرسی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، دکتۆر ئەدهەم و تیمەکەی، کۆتایی هات.

هەولێر- گەردەلولێکی نائاسایی بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دا. گەردەلولەکە بارانێکی بە خوڕیشی لەگەڵ خۆی هێنا کە بووە هۆی هەستانی لافاو لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای عێڕاق لە ١٨ ئازار.

نەورۆز کاتی نوێبوونەوە و ئاهەنگ گێڕانی میژوو و ناسنامەیە بۆ کوردەکان و چەندین گەلی تر لە سەرتاسەری جیهان ، ئەم ساڵ لە ساتە وەختێکی تایبەت و تژێ بە ئالنگارییەکان دێتەوە.

بەغدا، ١٩ی ئاداری ٢٠٢٠:- هەڕەشەی پەتای ڤایرۆسی کڕۆنا لەسەر تەواوی جیهان و ناوچەکە و عێراق هەر درێژەی هەیە لەگەڵ کاریگەریەکانیشی لە سەر هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگادا.

سکرتێری گشتی ئەوپەڕی نیگەرانی خۆی سەبارەت بە هێرشە یەکلەدوایەکەکانی عێراق و ناوچەکە دەردەبڕێت و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات بۆ هەنگاونانی بەپەلە بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە لە پێناو پێشگرتن بە زیانی زیاتر لە کوشتن و برینداربوون و وێرانبوون.

هه‌رچه‌نده‌ مافه‌كانی ژنان له‌م ده‌یانه‌ی دواییدا پێشكه‌وتنێكی به‌رچاویان به‌ خۆیانه‌وه‌ بینیوه‌ هه‌ر له‌ نه‌هێشتنی یاسا جیاكارییه‌كان تا ده‌گاته‌ هه‌ڵكشانی ژماره‌ی كچان و ژنان له‌ قوتابخانه‌كاندا‌ به‌ڵام ئێستا جۆرێك له‌ پاشه‌كشه‌ هه‌ستی پێ ده‌كرێت. پاراستنی یاسایی دژی ده‌ستدرێژی سێكسی و شێوه‌كانی تری مامه‌ڵه‌ی خراپی خێزانی تا رادده‌یه‌ك لاواز بووه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش مافه‌ سێكسییه‌كان وه‌چه‌خستنه‌وه‌ی ژنان كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر مه‌ترسییه‌وه‌.

هه‌ر هه‌موومان رۆبه‌ڕووی هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی هاوبه‌شی په‌تای كرۆنا ڤایرۆسین (كۆڤید ١٩).

راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به‌م په‌تایه‌ داوایه‌كه‌ بۆ كارپێكردنی هه‌موو كه‌سێك له‌ هه‌ر شوێنێكدا.

ئه‌مه‌ داوای هاوپشتی و به‌رپرسیارییه‌، دوای ئه‌وه‌ی وڵاتان یه‌كیان گرت پێویسته‌ خه‌ڵكیش یه‌ك بگرێت.

ئافرەتانی عێراق لە سەنگەرەکانی پێشەوەی خەباتی نیشتمانیی بوون و هەرواش دەمێننەوە.

پەڕەى 6 لەکۆى 64 پەڕەدا
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.