عێراق- كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR)، ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، پێشوازی لەو هاریكارییە زیادە خۆبەخشانەیە دەکات کە بڕی 13.36 ملیۆن یۆرۆیە، لە لایەن حکومەتی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵەوە، بۆ دابینکردنی هاوكاری مرۆیی زۆر پێویست و پاراستنی ئەو خێزانە پەنابەرە سورییانەی لە بەردەم مەترسیدان، لە عێراق. ئەم پارەدانەی دوایی، کۆی هاریكارییەكانی ئەڵمانیای بۆ دانیشتوانی ئاوارە لە عێراقدا، دەگەیەنێت بە 21.4 ملیۆن یۆرۆ بۆ ساڵی 2020.

بەغدا، 7 تشرینی یەكەم 2020- فراوانکردنی ڕووماڵی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کۆمەڵانی دۆخناسك و زیادکردنی داهات بۆ کۆمەک کردنی بەرنامە سەرەكییەکانی حکومەت و دانانی سەرچاوە بۆ پەرەپێدان بە کەرتی تایبەت، هەندێكن لەو پێشنیارانەی لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە راپۆرتێکی نوێدا لەسەر چاکبونەووەی ئابووری عێراق لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشکەش کراون.

بەغدا، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠:- دوێنێ جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەماهەنگیکاری نشینگە و مرۆیی، خاتو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلیۆرانۆ، سەردانی بەسڕەی کرد و پابەندبوونی درێژخایەن و پشتگیریکردنی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی بۆ حکومەتی عێراق لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم ئاڵنگارییانەی ئێستایدا، بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەندی بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای کۆڤید ١٩ ەوە هەیە، دووپات کردەوە.

بەغدا، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ – نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق خەمبارە بە کۆچی دوایی بابە شێخ ڕابەری ڕۆحی ئێزدییەکان لە عێراق و سەرتاپای جیهان . نێردەکە سەرەخۆشی لە چڤاکی ئێزدییان و خانەوادەی کۆچکردوو دەکات .

بەغدا، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠:- ٢٩ گەنج لە پیاو و ژن لەسەرتاسەری پارێزگای بەغدادا بەشدارییان لە سەکۆیکارێکی ٣ رۆژەیی لە ٢٤-٢٧ی ئەم مانگەدا کرد بە مەبەستی تاوتوێکردنی رۆڵیان لە روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ناو کۆمەڵگایەکانیاندا.

بەغدا، ئەمڕۆ ٥ ساڵ بەسەر پەسندکردنی "کارنامەی ٢٠٣٠ی ئامانجە درێژخایەنەکانی گەشەپێدان" دا تێدەپەڕێت. لە میانەی "لوتکەی گەشەپێدانی درێژخایەنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٥دا، هەموو وڵاتە ئەندامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کارنامەیەکیان پەسند کرد لەپێناو داڕشتنی پلانێکی هاوبەش بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ تەواوی خەڵک و گۆی زەویش.

هەولێر ٢٤ى ئەیلول ٢٠٢٠ - گرتنەبەری ڕێکارەکان بۆ سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا بووە مایەی کەم کردنەوەی ماوەی کاتی کارکردن یان داخستنی زۆربەی کۆمپانیا مام ناوەندو بچووکەکان (SMEs) لە عێراقدا. پێشبینی دەکرێت کە کاریگەریە ئابووریەکانی پەتایەکە زۆر سەخت بێت.

بەغدا ١٤ى ئەیلول ٢٠٢٠- لە ٢٠٢٠، عێڕاق هەر بەردەوامە لە ڕووبەڕوبونەوەی شێوازی کۆچ کردنی ئاڵۆز. وەك بەشێك لە هەوڵەکانی بوژانەوەی پاش ململانێیەکان، دوابەدوای شکستە هەرێمیەکانی داعش، هەلی پتەو هەیە بۆ پەرەپێدانی فەرمانڕەوایی کۆچ کردن.

پارێزگای نەینەوا ١٠ى ئەیلول ٢٠٢٠ - دوێنێ ٩ی ئەیلول، نۆ خێزان لە کەمپی سەلامیە کە بۆ ئاوارەکانە پشتگیری کران تاوەکو کەمپەکە بەجێبهێڵن وە ئارەزومەندانە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی ڕەسەنیان لە پارێزگای نەینەوای باکووری عێڕاق، وە ٢٦ خێزانی تر ئەمڕۆ ١٠ی ئەیلول کەمپیان بەجێهێشت. ئەم خێزانانە یەکەم گروپن لەنێو ١٢٠ خێزان کە کەمپ بەجێ دەهێڵن کەوا پێشبینی دەکرێت بگەڕێنەوە بۆ شوێنیە ڕەسەنەکانیان لە ڕێگەی دەست پێشخەریەك کە ڕێکخراوە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM)، بە پشتگیری و بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران (MoMD ) ی حکومەتی عێڕاقی.

یەک شەممە, 06 ئەیلول 2020 04:29

لێدوانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق

بەغدا، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠:- لەبەر ڕۆشنایی تەقینەوەکەی ئەمدواییەی بۆمبێکی چێندراو بە بە ئۆتۆمبێلێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتی رۆیشتنیان بۆ موسڵ کە بووە مایەی برینداربوونی کارمەندێک و زیانگەیاندنیش بە ئۆتۆمبێلەکە، نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەسەر ئەمانەی خوارەوە دەکاتەوە:-

پەڕەى 7 لەکۆى 73 پەڕەدا
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.