بەغدا - لەماوەی ئەم هەفتەدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیای فیدرال پشتگیری بەرنامەی پۆلیسی کۆمەڵگەیی لە عێراق کرد لە ڕێگەی دابینکردنی ١.٧ ملیۆن یۆرۆی تر کەواتە سەرجەمی بەخشینی ئەڵمانیا لەم هەوڵە گرنگە بەرزبووەو و گەیشتە ٥.٧ ملیۆن یۆرۆ.

بەغدا، 10 ی کانونی یەکەمی 2018- وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا بڕی 22 ملیۆن یۆرۆی تری بەخشی بە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیری سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان، کاری ئەم دامەزراوەیە بریتیە لە دابینکردنی کۆمەکی بە شێوەیەکی دەستبەجێ لەو ناوچانەی عێراق کە لە دەست ڕێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) ڕزگار کراون. ئەم بەخشینەش کۆی بەخشینەکانی وەزارەتەکە دەگەیەنێتە 80.2 ملیۆن یۆرۆ و کۆی گشتیی بەخشینی حکومەتی ئەڵمانیاش دەگەیەنێتە 209.9 ملیۆن یۆرۆ.

نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق ( یونامی) لە ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ دا مێزگردێکی یەک ڕۆژەی ئەنجامدا لەگەڵ پارێزەران و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی نەینەوا بە مەبەستی تاوتوێکردنی سیتەمی دادپەروەری تاوان لە نەینەوا لە دوای کەوتنی داعشدا. بەشداربوان لەم مێزگردەدا هەڵسان بە ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونی خۆیان لەسەر چەسپاندنی دادپەروەری و مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانیانی توندوتیژی سێکسی و گڕوپە فەرامۆشکراوەکان. ئەمەو ئەم مێزگردە یەکێک بوو لە گەلێک کۆڕو کۆبونەوانەی تر کە لە مانگەکانی داهاتوودا دەربارەی بابەتەکانی پەیوەست بە دادپەروەری لەم پارێزگایەدا ئەنجام دەدرێت.

بەغدا، عیراق، ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ – حکومەتی عیراق و نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق ئەمرۆ ستراتیژێکی نیشتیمانییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان دەستپێکرد، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەدەستهێنانی مافی ئافرەتان. ئەم ستراتیژە چوارچێوەیەکی سەرتاسەری دادەریژێت تاکو دروستکارانی سیاسەت و بڕیار بتوانن هەنگاوی کارا بنێن بەرەو پێشپێگرتنی توندوتیژی دژبە ئافرەتان و کچان و پاراستنی رزگاربووانی توندوتیژی. هاتنەپاڵی هەموو لایەنەکان لەگەڵ ئەم ستراتیژە نوێیە نیشتیمانییە وادەکات حکومەتی عیراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی فەرمی پابەندبن بۆ هاوێشتنی هەنگاوی کارا.

هەولێر – یەکەم قۆناغی ماراسۆنی پاسکیل سواری. ماراسۆنی نێودەوڵەتی بۆ پاسکیل سواری ئەمرۆ پاش نیوەڕۆ لە هەولێر بەڕێوە چوو. بە سەدان کەس لە پاسکیل سواری بەشداربوون و لەوانە پاسکیل سواری پیشەگەری و ئەندامانی کۆمەڵگەی خۆجێیی و ئاوارە عێراقییەکان و پەنابەرە سوورییەکان لە چوارچێوەی بابەتی "یەكگرتووی فرەیی".

٢٩ تشرینی دووەم ٢٠١٨؛ بەغداد، ‌عێراق – سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) لە عێراق ڕیسوای ئەو هەڕەشە ترسنۆکەیە دەکات کە کرایە سەر بارەگای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان لە سلێمانی کە لە بەرواری ٢٩ تشرینی دووەم لەلایەن چوار چەکدارەوە ئەنجامدرا.

نەینەوا – بەیانی ڕۆژی هەینی (٢٣ی\١١) لافاوێکی فراوان دەستیپێکرد و بووە هۆی وێرانبوون لەسەرتاسەری عێراقدا. بووە هۆی گیان لە دەستدانی چەند کەسانێك و زیانی زۆری گەیاندووە بە ماڵەکان و ژێرخان و کشتوکاڵ هەروەها بارودۆخی ژیانی ئاوارەکان خراپتر بووە.

به‌غدا، عیراق، ٢٤ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و هاوبه‌شكاره‌ جیهانی و ناوخۆییه‌كان كه‌وتنه‌گه‌ڵ ئاژانسه تایبه‌ته‌كانی حكومه‌تی عیراق بۆ به‌هاناوه‌چوونی ده‌یان هه‌زار قوربانیی لافاوی سه‌خت كه‌ بووه‌ مایه‌ی ژێرئاوخستنی پانتاییه‌كی زۆر له‌ هه‌ردوو پارێزگای سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وادا.

لە نیسانی ٢٠١٦، عێراق لووتکەی ئاوارەبوونی بەخۆ بینیوە، نزیکەی ٣.٤٢ ملیۆن کەس ناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵن. دوو ساڵ و نیو لە پاشان لە دەورووبەری تشرینی دووەمی ٢٠١٨، ژمارەی ئاوارەکان تا نیوەی نزمبووە و گەیشتە ١.٨٧ ملیۆن کەس. پلانی زۆربەی ئاوارەکان ئەوەیە کە لەهەمان شوێنی نیشتەجێبوونیان بمێنن تا ١٢ مانگی تر.

به‌غدا، ١٩ تشرینی دووه‌می ٢٠١٨:- یان كوبیش، نوێنه‌ر تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی شاری تكریتی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌كات كه‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كرده‌ ئامانج. به‌ڕێز كوبیش هاوسۆزی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیان ده‌رده‌بڕێت و هیوای هه‌رچی زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.

پەڕەى 10 لەکۆى 56 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.