ئەنبار - ئۆپەراسیۆنی سەربازى بۆ گەڕاندنەوەی ڕۆژئاوای ئەنبار لە ١٩ی ئەيلول بە شێوەيەكى فەرمی دەستیپێکرد. لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە ٨،٥٠٠ هەزار کەس (١،٤٠٠ خێزان) ئاوارەبوون بە پێی تۆماری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ بەدواداچوونی ئاوارەکان لەعێراق.

لێدوان
ئێمە بەردەوام یارمەتی دەخەینە ڕوو بۆ گشت لایەک هەر کاتێک پێویستیان بە هاوکاری ئێمە هەبێت. نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) ، دەیەوێت لە بەرژەوەندی گەلی عێراق کار بکات بە خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە. بۆیە بەردەوام دەبێت لە کارەکانی لە هەموو بوارەکان ، بە تایبەتیش کاروباری مرۆیی و مافەکانی مرۆڤ و بایەخ دان بە بوارەکانی پەرە پێدان و پێشهاتە سیاسییەکان. یان کوبیشی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆعێراق لە کۆبوونەوەی دوێنێی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق ، هەروەها لە پەیوەندیە بەردەوامەکانیشی لەگەڵ سەرکردەکانی بەغداو ‌هەولێر ئەمەی بۆ دووپات کردوونەتەوە و ئامەدەیی خۆشی بۆ هاریکاری نیشان داوە ئەگەر لایەنەکان داوای لێبکەن.

كه‌ربه‌لا ، عیراق – نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عیراق (یونامی) له‌ كۆششه‌كانی بۆ یته‌وكردن و پێشوه‌چوونی وتوێژی سیاسییانه‌ی گشتگیر و ئاشته‌وایی نیشتمانی ، له رۆژی شه‌ممه‌ ،‌ 16 ی ئه‌یلولی 2017 له‌ شاری كه‌ربه‌لا، یه‌كه‌مین زنجیره‌ی كۆبووه‌نه‌كانی مێزگردی گفتوگۆكانی سه‌رتاسه‌ری عیراق ، له‌ نێوان سه‌ركرده‌ سیاسی و ئایینی و هۆزه‌كان و هه‌روه‌ها له‌ نێوان كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئه‌كادیمیستان و كه‌سانی كاریگه‌ر به‌ست .

"حه‌وا، هۆ حه‌واگیان! پیاوێك هه‌ڵبژێره‌ كه‌ هه‌رگیز له‌كاتی ناخۆشیدا جێت نه‌هێلێت و به‌رگه‌ی توڕه‌ییت بگرێت هه‌تتا ئه‌گه‌ر كه‌ـلله‌ ره‌قیش بیت، پیاوێك كه‌ تۆی به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه‌ خۆش بوێت وه‌ك خۆت".
مه‌له‌ك جه‌مال بناسه‌ كه‌ جێگری سه‌رۆكی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی دەستەی هونه‌رمه‌ندانی عیراقییە و‌ له‌بواری توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ریش چالاكه‌ وحه‌واش نازناوی هونه‌رییه‌تی و چه‌ندان رۆڵ ده‌بینێت.
ئه‌و قسه‌ی بۆ به‌شی راگه‌یاندنی یونامی كرد.

خاتوو داستان عه‌بدوڵا سه‌عید ، بابه‌تی زمانی ئینگلیزی به‌ فێرخوازانی قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی ئه‌ندازیاری پرۆگرامسازی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێته‌وه‌ . پێشتریش چاودێر بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كانی زمانی ئینگلیزی (ئایلتس) له‌ ئه‌نجومه‌نی كه‌لتوری به‌ریتانی له‌ هه‌ولێر ، زۆر حه‌زیش له‌ كاری خۆبه‌خشی ده‌كات له‌ بواری بره‌ودانی فێركردن و ئه‌كادیمی.

من زۆر نیگەرانم بۆ سەلامەتی هاووڵاتیان لەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی داعشن لە ناو ڕۆژئاوای موسڵ.

به‌غداد:- گه‌نجانی عیراق هه‌ر له‌ سلێمانی‌ و دیوانییه‌وه‌ تا به‌عشیقه‌ و ئه‌لكوت هیوای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ راسپارده‌كانیان بۆ گه‌شه‌دان به‌ لێبورده‌یی و ئاشته‌وایی كه‌ له‌ زنجیره‌ دیداره‌ پێشووه‌كانی "عیراق : گه‌نج و پێكه‌وه‌ژیان"ی چوار مانگی رابردوودا خستبوویانه‌ ڕوو بخرێته‌ ناو كارنامه‌ی نیشتمانییه‌وه‌ له‌و كاته‌ی كه‌ وڵات خه‌ریكه‌ خۆی بۆ قۆناغی دوای داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) ئاماده‌ ده‌كات .

له‌ كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتی عیراق كار بۆ ده‌ستنیشانكردنی بابیلۆن ده‌كات بۆ تۆماركردنی له‌ شوێنه‌واریی جیهانیی یونیسكۆدا، شاندێكی رێكخراوی یونیسكۆ و یونامی له‌مدواییه‌دا سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ كۆنه‌ی میزۆپۆتامیایان كرد كه‌ زیاتر به‌ باخچه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی ناسراوه‌.

جه‌نابی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌لیم جبوری
به‌ڕێز سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌كیم
نوێنه‌ری جه‌نابی فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار
نوێنه‌ری جه‌نابی سەر‌ۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی
سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی پێكهاته‌ی توركمان له‌ عێراق
به‌ڕێزان وه‌زیران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
به‌ڕێزان ئه‌ندامه‌ پاڵه‌وانه‌كانی سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و خۆبه‌شه‌كانی هێزه‌كانی هۆزه‌كان
خانمان ، به‌ڕێزان

نوێنه‌رانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده ‌و زانست و رۆشنبیری (یونسكۆ ) و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق (یونامی) سه‌ردانی قوتابخانه‌ی موسته‌نسریه‌یان كرد و رێز و پێزانینی خۆیان بۆ دێرینترین مه‌ڵبه‌ندی فێركردن له‌ به‌غدا نیشاندا، وه‌كو هه‌وڵێك بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی دڕنده‌یی و تیرۆر له‌ هه‌ر چه‌شنێك و له‌هه‌ر سه‌رده‌مێك بێت ناتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر رۆشنبیریی و زانیندا.

پەڕەى 6 لەکۆى 11 پەڕەدا

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.