ئەنبار - ئۆپەراسیۆنی سەربازى بۆ گەڕاندنەوەی ڕۆژئاوای ئەنبار لە ١٩ی ئەيلول بە شێوەيەكى فەرمی دەستیپێکرد. لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە ٨،٥٠٠ هەزار کەس (١،٤٠٠ خێزان) ئاوارەبوون بە پێی تۆماری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ بەدواداچوونی ئاوارەکان لەعێراق.
لە کاتی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ کۆمەڵگاکانیان، ئاوارە عێراقییەکان ڕووبەڕووی گرفتێکی زۆر دەبنەوە بەهۆی قەیرانەکانی ئێستا، بریتیە لە تێکچوونی ژێرخان و ماڵ و سامان. بەردەوامبوونی نیگەرانی دەربارەی ڕێگەی گەیشتن بە خزمەتگوزاری سەرەتایی کە بریتیە لە هەبوونی ئاوی خواردنەوە، خۆراك، چاودێری تەندروستی، پەناگە و دەرفەتی دەستەبەرکردنی بژێوی.
22 شباتا 2017 بەغداد – بەرنامێ خوراکا جیهانی یا نەتەوەیێن ئێکگرتی پێخوشە ب بەشداریا یابانێ بو دابینکرنا ٧ ملیون دولاران کو دێ هێنە ب کارئینان بو دابینکرنا کەل و پەلێن خوارنێ یێن پێتڤی بو هزارەها خێزانێن عێراقی یێن زیانمەند ژ ئەگەرێ ناکوکیان و هەڤرکیان ل موسل و هەروەسا پەنابەرێن سوری یێن ل خیڤەتگەهان ل عێراقێ د ژین.
(بەغدا، ١٨ی شوباتی ٢٠١٧): لەگەڵ دەستپێکی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان بۆ ئازادکردنەوەی ڕۆژئاوای موسڵ، ڕێکخراوە مرۆییەکان هۆشداری دەدەن لەوەی کە دەیان و هەزاران خێزان لەوپەڕی مەترسیدان. دراسەکردنەکانی ئەم دواییەی سەرچاوە سەرەکیەکانی زانیاری ئەوەیان پشتڕاستکردۆتەوە کە کۆمەکیەکانی خۆراك و سووتەمەنی کەمدەبنەوە، بازاڕەکان و دوکانەکان داخراون، ئاوی بۆڕی لە بارێکی خراپ دایە و کارەبا لە زۆربەی گەڕەکەکان یان بە پچڕ پچڕی هەیە یان بڕاوە.
سنونێ / چیای شەنگاڵ، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، لەدوای هێرشی (داعش) بۆ سەر موسڵ، زیاتر لە ٢٧٥،٠٠٠ کەس لە دانیشتووانی چیای شەنگاڵ – تیادا زۆرینەیەکی گەورەی یەزیدی – لە ماڵەکانیان بە زۆر دەرکران. شوێنی نشینگەی یەزیدیەکان یان ئەوەتا بە شێوەیەکی نەخشە بۆ داڕێژراو ڕووخێنران یان ئەوەتا لە لایەن جەنگاوەرەکانی (داعش)ەوە دەستیان بەسەردا گیرا. تەنها لە ناحیەی سنونێ بە مەزەندەیی زیاتر لە ٣٠٠٠ خانوو ڕووخێنراون یان سوتێنراون.
٢٠-١٢-٢٠١٦: ڕێکخراوى کۆمیسارى باڵاى پەنابەران (UNHCR) وەکو ڕێکخراوێکى هاریکارى کردنى ئاوارەکان و پەنابەرانى سەر بە (UN) پێشوازی کرد لە هاریکاریەکانى ئەڵمانیا بە گوژمەى 3 ملیۆن یۆرۆ بۆ کۆمەک و یارمەتیدان و پارێزگارى کردنى ئاوارە عیراقیەکان کە ژمارەیان لە 3 ملیۆن زیاترە.
پۆرتالێکی نوێ بەم دواییانە خراوەتە کار لەسەر ماڵپەری تۆماری بەدواداچوونی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ دابینکردنی دواین ژمارەی ئاوارەكان لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە١٧ی تشرینی یەکەم بۆ سهندنهوهی شاری موسڵ له داعش.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ عێراق هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی توێژینەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی سنوردارکردنی ویستی ئاوارە عێراقیەکان بۆ گەڕانەوەیان بۆ شوێنی بنەڕەتی خۆیان.
بەغدا، 17 ی تشرینی یەکەمی 2016: چڕبوونەوەی ئۆپڕاسیۆنە سەربازیەکان بۆ ئازادکردنەوەی شاری موسڵ لە دەستی داعش لەوانەیە زیان بگەێنێت بە زیاتر لە 1.5 ملیۆن کەس لە شارەکە. زیاتر لە 1 ملیۆن کچان و کوڕان و ئافرەتان و پیاوان لەوانەیە بە ناچاری لە ماڵەکانیان دەربچن، لەو ژمارەیە 700,000 کەس لەوانەیە پێویستیان بە هاوکاری پەناگە بێت. زیاتر لە 200,000 کەس لەوانەیە لە هەفتەکانی یەکەمی ئۆپڕاسیۆنەکە ئاوارەبن. کۆمەڵگای مرۆیی، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان چەند مانگێکە پلانیان داناوە و هاوکاری ئامادە دەکەن.
ڕیکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ له عێراق سوتەمەنی بۆ بەکارهێنانی سۆپە دابەش دەکات بۆ هاریکاری ئاوارە و ئەندامانی كۆمهڵگه خانهخوێیه هەره شکستبارەکان بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەم زستانە له سهرتاسهری عێراق. زۆربەی ئاوارەکان ماوهیێکی زۆر درێژە یاخود چەند جارە ئاوارە بوون و تاڵییان چهشتووه و ڕەنگە نهتوانن سوتەمەنی پەیا بکەن بۆ ئهوهی خۆیان گهرم بكهنهوه.