به‌غداد، ٨ ئه‌یلولی ٢٠١٤:- وێڕای ده‌ستخۆشی كردنی له‌ راگه‌یاندنی پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌ی عیراق و په‌سندكردنی به‌رنامه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی،  نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ وتی "پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی ره‌خساندنی هه‌ل و هیوا بۆ عیراقییه‌كان و به‌هێزكردنی یه‌كڕیزیی نیشتمانی و گه‌شه‌پێدان و چاكسازیی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی".  

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی

نیو یۆرك - ٨ی ئه‌یلولی ٢٠١٤ ‌: سكرتێری گشتیی ده‌ستخوشی له‌ پێكهێنانی ئه‌مڕۆی حكومه‌تی تازه‌ی عیراق كرد و پیرۆزباییشی له‌ حه‌یدره‌ ئه‌لعه‌بادی كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق. بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ‍ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ دابینكردنی ئاشتی و ئارامیی سیاسی له‌ وڵاته‌كه‌دا. 

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی

به‌غداد، ٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٤:-  له‌كاتێكدا پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ عیراق خه‌ریكه‌ له‌ دواواده‌ ده‌ستوورییه‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه‌، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ هانی هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌كان ده‌دات بۆ به‌ره‌وپێشچوون به‌ گیانی چاره‌سه‌رانه‌ له‌ به‌په‌له‌ كۆتاییهێنان به‌ گفتوگۆیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌  وتیمی حكومه‌ت. 

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.