هه‌ولێر/ ١٤ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش نیگه‌رانییه‌كانی سه‌باره‌ت به گرژییه سیاسییه‌كان و توندوتیژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی پارته سیاسییه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی كرد و داخوپهژارهی خۆشی بۆ رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێم ده‌ربڕی كه به درێژایی ئه‌م ساڵانه‌ی رابردوو سه‌رچاوه‌ی سه‌قامگیری بوون.
نوسینی : له‌یس ئه‌حمه‌د ئه‌لیاس/ به‌شی راگه‌یاندنی یونامی
١٦ی ئه‌یلولی ٢٠١٥: له چوارچێوه‌ی دیالۆگ و ئاشتیی مه‌ده‌نی و ئاشته‌وایی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتیمانیدا، كۆنفرانسێك له ١٦ی ئه‌یلولی ٢٠١٥ بۆ تاوتوێكردنی رۆڵی راگه‌یاندن و رای گشتی له پشتیگیریكردنی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتیمانیدا به‌سترا.
نیۆیۆرك ١٨ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٤ : سكرتێری گشتیی ده‌ستخۆشی له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی حوكمی كۆمیسیۆنی قه‌ره‌بووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات بۆ پشتگیریكردنی داواكه‌ی حكومه‌تی عیراق سه‌باره‌ت به دواخستنی دانی ٥٪ی پاره‌ی قه‌ره‌بوو به "سندوقی قه‌ره‌بوو" له داهاتی نه‌وت تا كانونی دووه‌می ٢٠١٦.
سكرتێری گشتی ده‌ستخۆشی له رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به بودجه و هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه.
به‌غدا، ١٤ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد ده‌كات سه‌باره‌ت به بودجه كه دوێنی له نێوان حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامدرا.
به‌غدا، ١٨ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له‌و رێككه‌وتنه كرد كه ئه‌مڕۆ به پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته بۆشه‌كانی ناوخۆ و به‌رگری و گه‌شتیاری و كۆچ و كاروباری ژنان له‌گه‌ڵ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانی جێگری سەرۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت و رۆشنبیری و دارایی و هه‌روه‌ها سوێندخواردنی وه‌زیره كورده‌كان به ئه‌نجام گه‌یشت.
به‌غدا، ١٣ی ئه‌یلولی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق، به‌ڕێز حه‌یدەر ئه‌لعه‌بادی، ده‌كات له بڕیاری راگرتنی هێرشی ئاسمانی له ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان به‌وانه‌شه‌وه كه تائێستاش له‌ژێر ده‌ستی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام)دان له‌گه‌ڵ داواكردنیشی بۆ پاراستنی مه‌ده‌نییه‌كان. هه‌روه‌ها ستایشی حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده ئاینییه‌كان و خه‌ڵكی خانه‌خوێی كرد بۆ دابینكردنی خواردن و په‌ناگه و خزمه‌تی پزیشكی بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماو و ئاواره ناوخۆییه‌كان.
به‌غداد، ٨ ئه‌یلولی ٢٠١٤:- وێڕای ده‌ستخۆشی كردنی له راگه‌یاندنی پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌ی عیراق و په‌سندكردنی به‌رنامه وه‌زارییه‌كه‌ی، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ وتی "پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه ده‌بێته مایه‌ی ره‌خساندنی هه‌ل و هیوا بۆ عیراقییه‌كان و به‌هێزكردنی یه‌كڕیزیی نیشتمانی و گه‌شه‌پێدان و چاكسازیی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی".
نیو یۆرك - ٨ی ئه‌یلولی ٢٠١٤ : سكرتێری گشتیی ده‌ستخوشی له پێكهێنانی ئه‌مڕۆی حكومه‌تی تازه‌ی عیراق كرد و پیرۆزباییشی له حه‌یدره ئه‌لعه‌بادی كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق. بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ دابینكردنی ئاشتی و ئارامیی سیاسی له وڵاته‌كه‌دا.
به‌غداد، ٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٤:- له‌كاتێكدا پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له عیراق خه‌ریكه له دواواده ده‌ستوورییه‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ هانی هه‌موو پارته سیاسییه‌كان ده‌دات بۆ به‌ره‌وپێشچوون به گیانی چاره‌سه‌رانه له به‌په‌له كۆتاییهێنان به گفتوگۆیه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رنامه وتیمی حكومه‌ت.