Super User

Super User

پارێزگای دهۆک- لە شەوی شەممە ١٢/١٠ نزیکەی ٢٠٠ کووردی سوریا لە سنوور پەڕینەوە بۆ ناوهەرێمی کوردستانی عێراق تا لە بۆردومانەکان لە باکووری خۆرهەڵاتی سوریا ڕزگاربن. خێزانەکان بە شێوەی نایاسایی لە خاڵەسنووریەکان هاتنە ناو هەرێم لە گوندەکانی مەساکە و سەحێلا.

ڕۆژی ١٠ تشرینی یەکەم هەموو ساڵێك بە ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەررونی دانراوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ووشیاری کێشەکانی تەندرووستی دەروونی لە جیهاندا و بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ پشتگیری کردنی کامەرانی دەروونی. ئەم سال سەرنج خراوەتە سەر رێگە گرتنە لە خۆکوشتن.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە ئاگاداری پەرەسەندنەکانی عیراقە. بەڕێزیان داوای دیالۆگ لەنێوان حکومەت و خۆپیشاندەران دەکات وەک هەنگاوێکی خێرا بەرەو هێمنکردنەوەی بارودۆخەکە و دووبارەشی دەکاتەوە کە ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوەی ئاشتییانە لە مافە بنچینەییەکان کە دەبێ ڕیزیان لێبگیرێت.

بەغدا، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩- خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، دەستخۆشی لە لێدوانەکەی دوێنێ شەوی سەرۆک وەزیران عادل عەبدولهەمدی دەکات و جەخت لەسەر پێویستیی یەکڕیزی و دیالۆگ و کارکردن دەکاتەوە.

بەغدا، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ – بە پێی ئەرکی پێسپێردراوی یونامی بۆ ئامۆژگاری و هاوکاری، خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، ئەم شەو چاوی کەوت بە ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لە بەغدا. نوێنەری تایبەت داواکەی خۆی دووبارە کردەوە بۆ ئارامگرتن و جەختی لەسەر گرنگیی دیالۆگی ڕاستەوخۆ کردەوە لە نێوان خەڵکی سەر شەقام و سەرکردەکانی عیراق.

به‌غدا، ٢ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩- خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، نیگه‌رانی زۆری خۆی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به‌و توندوتیژییه‌ی كه‌دژی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و هه‌ندێ پارێزگای تری عیراق ئه‌نجام دران.

سێ شەممە, 01 تشرینی یەکەم 2019 13:18

سەوزکردنی بەغدا

بەغدا، ٣٠ی ئەیلولی 2019- لەم دواییەدا ، بازاڕی باخچە کردن لە بارەگای یونامی لە بەغدا کرایەوە . مەبەست لەم بازاڕە ڕاکێشانی سەرنجی خەڵکە بۆ باخچەکردن بە هیوای سەوزکردنی هەسارەکەمان.

دوو شەممە, 30 ئەیلول 2019 14:24

ڕۆژی جیهانیی وەر گێڕان

رێزگرتن لە فرەیی کەلتور و زمان مەرجێکی سەرەکییە بۆ برەودان بە گیانی کرانەوە و یەکسانی و گفتوگۆ . نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی ٣٠ ی ئەیلولی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی وەر گێڕان دیاریکردووە بۆ بەرز ڕاگرتنی کاری پیشەگەرییانەی زمانزانان و وەبیرخستنەوەی هەمووان کە فرەزمانی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە کۆکردنەوەی گەلان.

دیوانیه‌، ٢٩ ئەیلوولی ٢٠١٩:- گه‌نجانی دیوانییه‌ هه‌لی ئه‌وه‌یان بۆ ره‌خسا كه‌ ده‌نگ و هیوا و نیگه‌رانییه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵگاكانیان و وڵاته‌كه‌یان لە سه‌كۆیكارێك، كه‌ ١٢ هه‌مینه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا، بخه‌نه‌ڕوو ، له‌ ژێر سەرباسی " گەنجانی عێراق: پێشەنگ لە دیالۆگ و ئارامی" له‌ لایه‌ن یونامییه‌وه‌ له‌ رۆژانی ٢٦-٢٨ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجامدرا، بە هەماهەنگیی لەگەڵ لێژنەی پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، و رێکخراوی ئەمەلی عێراقی.

به‌غدا، ٢٩ی ئه‌یلولی ٢٠١٩:- به‌بۆنه‌ی رۆژی ئیسلامی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) ده‌سخۆش له‌ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عیراق ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری به‌ گرتنه‌خۆی توندوتیژیی خێزانیشه‌وه‌ و پشتگیریی به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكانیشی بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌.

پەڕەى 1 لەکۆى 121 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.