Super User

Super User

نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ سەر بە یونامی خوولێکی ڕاهێنانی دەربارەی مافە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە ڕێکخست

کەرکوک، عێراق، ٢٨ ئایاری 2019 – رۆژی 27ی ئایاری 2019 نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) و لقی کەرکوکی سەندیکای پاریزەرانی عێراق بە هاوبەشی خوولێکی ڕاهێنانیان دەربارەی" تێگەیشتن لە مسۆگەرکردنی مافە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە" ڕیکخست . حەوت پارێزەر کە یەکێکیان ئافرەت بوو لە ڕاهێنانەکە بەشدار بوون و ، گفتوگۆیەکی کارلێکراویش دوای ڕاهێنانەکە کرا. ئەم ڕاهێنانە دووەمە لە زنجیرەیەک خوولی ڕاهێنان کە ئەمساڵ بۆ ئەندامانی سەندیکای پاریزەرانی عێراق لە کەرکوک ڕێکدەخرێت.

کەرکوک، عیراق ، 28 ئایار 2019 - رۆژی 22 ی ئایار ، شاندنێکی پشکنینی یونیسکۆ سەردانی قەڵای کەرکوکی کرد و ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ پشتیگیریکردنی حکومەتی عێراق بۆ نۆژەنکردنەوە و چاکردنەوەی ئەو شوێنەوارە وەکو هێمایەک بۆ هەلسانەوە.

نۆژەنکردنەوە و چاکردنەوەی  قەڵای کەرکوک هێمایەکە بۆ بوژاندنەوە و هەستانەوەی پارێزگاکە لە دوای کۆتایهێنانی ململانێ 

هه‌ولێر – ئه‌مڕۆ ، ٢٢ مایس، ١٣٢ ئه‌ندام له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له‌ عێراق فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی هه‌ولێریان به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی تولوس، فه‌ره‌نسا، به‌ جێ هێشت. ئه‌مه‌ تازه‌ترین هه‌وڵی نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچه‌، له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی وه‌رگرتنی مرۆیی سه‌رۆك ماكرۆن.

شاری تكریت، سه‌لاحه‌دین، قه‌ڵای كه‌لتور و هونه‌ر، ٨ی ئایار: - نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی له‌ تكریت ئاهه‌نگی به‌ ئه‌نجامدانی فیستیڤاڵی فیلمی مافی مرۆڤ و كه‌مینه‌كان گێڕا كه‌ تێیدا ٤٥ كه‌س، به‌ گرتنه‌خۆی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی تكریت و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و پۆلیسی كۆمه‌ڵگایی تكریت و به‌شی پۆلیسی پاراستنی خێزان و منداڵان و رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان و مامۆستایانی زانكۆی تكریت و چالاكوانانی مافه‌كانی ژنان و رۆژنامه‌نووسان و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌كته‌ر و ژه‌نیار و فیلمسازان، به‌شداربوون.

نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی فیستیڤاڵی فیلمی مافه‌كانی مرۆڤ و كه‌مینه‌كان له‌ تكریت ئه‌نجام ده‌دات

بەغدا، عیراق، ٦ ئایاری ٢٠١٩ – نەتەوە یەکگرتووەکان دەستخۆشی لە پاڵپشتی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق دەکات بۆ هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی کە مافە یاساییەکانی هەموو قوربانیانی توندوتیژی خێزانی دەپارێزێت و دەبێتە هۆی ڕێگەگرتن بەو تاوانە و نەهێشتنی داڵدەدانی تاوانکاران. داوا لە یاسادانەران کرا کە یاسایەکە بە پێی دەستوری عیراق دابڕێژن.

به‌غدا، 6ی ئایاری ٢٠١٩:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، خاتو جینین‌ هێنیس پلاسخارت، سه‌ڵاوی خۆی به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان و به‌تایبه‌تیش موسڵمانه‌كان ده‌نێرێت.

کەربەلا / بابل، عیراق، ٤ی ئایاری ٢٠١٩ – لە دوو سەکۆیکاری جیادا لە پارێزگای کەربەلا و پارێزگای بابل و لەژێر ناونیشانی "گه‌نجی عیراق: پێشه‌نگانی گفتوگۆ و ئارامی" ژن و پیاوی گەنجی عیراقی باسیان لە ڕۆڵی خۆیان لە برەودان بە پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە کۆمەڵگەکانیان کرد و جەختیان لەسەر ڕۆڵی گرنگی گەنجان لە کاروباری پارێزگاکانیادا کردەوە.

پەڕەى 9 لەکۆى 118 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.