Super User

Super User

كامپه‌ينى هه‌ڵواسينى دروشم و وێنەکانی تایبەت بە ڕێکارەکانی تەندروستی بۆ چارەسەرکردنی تووشبوانی کۆڤید

یەکەم گفتوگۆی کردەنیی گەرموگوڕ لە نێوان عێراق و "لێژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە"

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان( فاو) پێشوازی لەزیادەی 2 , 2 ملیۆن دۆلار دەکات لەئاژانسی کەمکردنەوەی هەڕەشەی بەرگری DTRA / USA , بۆ بەهێزکردنی خزمەتگوزاری ڤێتێرنەری لەپارێزگا ئامانجکراوەکان لەعیراق و بنیاتنانی توانا لەناسینەوەی نەخۆشیەکان و کێڵگەو تاقیگەی ، کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتاکان ڕاپۆرتکردن و سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بۆ نەخۆشیە ئاژەڵییە بەرزەکان .

لە ٥-٧ی تشرینی یەکەمدا، "لێژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە" دەستی بە گفتوگۆی بنیاتنەرانە و ئاشکرای خۆی لەگەڵ عێراق کرد کە ئەمە دووەمین گەڕی گفتوگۆی عێراقە دوای پەسندکردنی بۆ "جاڕنامەی پاراستنی هەموو کەسەکان لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە" لە ساڵی ٢٠١٠دا.

بەغدا، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠:- وێڕای دەستخۆشیکردنی لە ڕێککەوتنی حکومەتی فیدرالی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بارودۆخی شارۆچکەی شەنگال لە پارێزگای نەینەوادا وەک "یەکەم هەنگاوی گرینگ بە ئاراستەی ئاساییبوونەوە"، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) هیوا دەخوازێت کە ئەمە رێگە بۆ ئایندەیەکی باشتر خۆش بکات.

بەرنامەی خۆراكی جیهانی خەڵاتی نؤبڵی ئاشتی پێبەخشرا

ڕۆما 09/10/2020 - خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە بەرنامەی خۆراكی جیهانی، پێزانینێكی كاریگەرە بەو هەوڵانەی كە كارمەندەكان ڕۆژانە و بە ژیانی خۆیان دەیدەن لە پێناو پێشكەشكردنی خۆراك و یارمەتی بۆ نزیكەی 100 ملیون كەس لە مناڵ و ژن و پیاو، كە بە دەست برسێتییەوە دەناڵێنن لە سەرانسەری جیهان دا. ئەو كەسانەن كە بە زۆری ژیانیان بە شێوەیەكی دڕندانە تێكچووە بە هۆی نەبوونی ئارامی و نەمانی ئاسایش و ململانێكانەوە.

عێراق- كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR)، ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، پێشوازی لەو هاریكارییە زیادە خۆبەخشانەیە دەکات کە بڕی 13.36 ملیۆن یۆرۆیە، لە لایەن حکومەتی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵەوە، بۆ دابینکردنی هاوكاری مرۆیی زۆر پێویست و پاراستنی ئەو خێزانە پەنابەرە سورییانەی لە بەردەم مەترسیدان، لە عێراق. ئەم پارەدانەی دوایی، کۆی هاریكارییەكانی ئەڵمانیای بۆ دانیشتوانی ئاوارە لە عێراقدا، دەگەیەنێت بە 21.4 ملیۆن یۆرۆ بۆ ساڵی 2020.

پێنج شەممە, 08 تشرینی یەکەم 2020 10:46

له‌ پێناو عیراق 2019

بەغدا، 7 تشرینی یەكەم 2020- فراوانکردنی ڕووماڵی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کۆمەڵانی دۆخناسك و زیادکردنی داهات بۆ کۆمەک کردنی بەرنامە سەرەكییەکانی حکومەت و دانانی سەرچاوە بۆ پەرەپێدان بە کەرتی تایبەت، هەندێكن لەو پێشنیارانەی لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە راپۆرتێکی نوێدا لەسەر چاکبونەووەی ئابووری عێراق لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشکەش کراون.

تەندروستیی و ئاو و پەروەردە و ژینگە پرسی سەرەکیی بوون کە لە سەردانەکەی هەماهەنگیکاری نشینگەدا بۆ بەسڕە بە زەقی باس کران

پەڕەى 2 لەکۆى 138 پەڕەدا
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.