Super User

Super User

سەردانیکردنی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی هێنیس-پلاسخارت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران

کۆبوونەوەی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی هێنیس-پلاسخارت لەگەڵ سەرۆک سەندیکا و یەکێتییە پیشەییەکان

کۆبوونەوەی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی هێنیس-پلاسخارت لەگەڵ سەماحەتی ئه‌لسيستانى

دوو شەممە, 11 تشرینی دووەم 2019 11:47

هه‌نگاوی داهاتوو

به‌غدا، ١٠ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٩

له‌ هه‌فته‌كانی رابردوودا، خۆپیشاندان له‌ به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری عیراقدا سه‌ریان هه‌ڵدا. داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران پرسگه‌لێكی فراوانی له‌خۆگرتبوو وه‌ك گه‌شپێدانی ئابووری و ره‌خساندنی هه‌لی كار و خزمه‌تی گشتیی متمانه‌دار و حوكمێكی بێلایه‌نانه‌ی ژیرانه‌ و كۆتاییهێنان به‌ گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی بێگه‌رد و ئه‌نجامدانی چاكسازی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌ هه‌مواركردنی ده‌ستووریشه‌وه‌.

سكرتێری گشتی نیگه‌رانی زۆری خۆی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی مردن و برینداربوون له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێستای عیراقدا. ئه‌و راپۆرتانه‌ش كه‌ باس له‌ به‌كارهێنانی چه‌ك دژی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن به‌ ڕاستی مایه‌ی نیگه‌رانین.

به‌غدا، ٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٩:- یونامی بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پێشێلكاریی زه‌قی مافی مرۆڤ و سوكایه‌تی پێكردن له‌ خۆپیشانده‌كانی ئێستای عیراقدا هه‌یه‌ ، كه‌ له ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌ و تائێستاش درێژه‌یان هه‌یه‌. ئه‌مڕۆ دووه‌مین راپۆرتی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ درێژه‌پێده‌ری راپۆرتی یه‌كه‌مه‌ كه‌ ماوه‌ی خۆپیشانده‌كانی ١-٩ی تشرینی یه‌كه‌می له‌خۆگرتبوو و له‌ ٢٢ی هه‌مان مانگیش بڵاو كرابۆوه‌.

بەغدا، ٣١ی تشرینی یەکەمی 2019 - لەوەتەی خۆپێشاندانەکان لەسەرەتای تشرینی یەکەمدا چەندین ناوچەی عێراقی گرتۆتەوە ، نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ژمارەیەکی بەرفراوانی عێراقییەکان بەشدارە لە دۆزینەوەی چارەسەرییەکان. هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە بە بەردەوامی داوای پاراستنی خۆپێشاندەرە ئاشتی خوازەکان و پێویستی جێبەجێکردنی داوا ڕەواکانیشانمان کردووە . ئێمە بەردەوامیشین لە ئیدانەکردنی زیانە گیانییەکان و بریندار لێکەوتنەوە زۆرەکان و هێرشکردنە سەر موڵک و ماڵی گشتی بە توندترین دەستەواژە . هەروەها جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی دۆخەکە لە گشت بارەکاندا.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی ‌گۆڕەپانی تەحریری کرد و چاوی کەوت بە خۆپێشاندەران

بەغدا، 30 تشرینی یەکەمی 2019 – لە چوارچیوەی کۆششە بەردەوامەکانی بۆ پتەوکردنی گفتوگۆ لە نێوان خۆپێشاندەران و حکومەت ، خاتوو جێنین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ، سەردانی ‌گۆڕەپانی تەحریری کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ خەڵکی لەو شوێنەدا .

بەغدا، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ :- خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق, بە توندترین شێوە ئیدانەی هەڵکشانی ژمارەی مردن و بریندرابوون دەکات لە خۆپیشاندانەکاندا کە ئێستا لە زۆربەی شارەکانی عێراقدا درێژەیان هەیە.

پەڕەى 3 لەکۆى 125 پەڕەدا
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.