Super User

Super User

بەغدا و بەیروت ، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ : لە ڕاستیدا وێڕای مکوڕ بوونیان، ژنان تووشی چەندان بەربەست بوونەتەوە لە بەشداریپێکردنیان لە بواری سیاسید. لە ساڵی ٢٠٢٠، عێراق حەفتاهەمین وڵاتە لەڕووی کورسی ژنان لە پەرلەماندا.

بەغدا ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ – حکومەتی عیراق نیازی خۆی ڕایگەیاندووە بە داخستنی چەندان کەمپی ئاوارە ناوەخۆییەکان لە عیراق تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠. لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا داخستن و بچووککردنەوەی چەند کەمپێك ئەنجامدراوە و هەروەها حکومەت ئاماژەی بەوەداوە کە چاوەڕواندەکرێ چەند کەمپێکی دیکەش دابخرێن.

میسان، ٢٨ ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢٠- بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەستا بە چاڵاک کردنى پڕۆژەى میسانى جوان، کە لە لایەن یەکێتى ئەوروپاوە کۆمەک کراوە، و کار بۆ نۆژەنکردنەوەى ژێرخانى کاتبەسەربردن و ڕەخساندنى هەلى کار دەکات. ئەم پڕۆژە دووساڵییە پشتیوانى گەشەى ئابوورى کۆمەڵایەتى دەکات لەڕێگەى گەشتوگوزارى ژینگەیى و نۆژەنکردنەوەى کەلەپورى کەلتورى و جوانکارى شارەوە. ئەمە بە هاوبەشى نێوان پارێزگاى میسان و ئۆکسفام و لە چوارچێوەى بەرنامەى پشتیوانیکردنى چاکبوونەوە و سەقامگیرى لە عێراق لە ڕێگەى پەرەسەندنى نێوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێت.

به‌غداد، سەماوە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ :- لەژێر سەرباسی" گەنجانی عێراق: پێشەنگ لە دیالۆگ و سەقامگیریدا"، ٢٩ گەنج لە ژن و پیاوی پارێزگای موسەننا بەشدارییان لە سەکۆیکارێکی ٣ رۆژەییدا کرد لە ٢٢-٢٧ی ئەم مانگە بۆ تاوتوێکردنی رۆڵیان لە ئاوڕدانەوە لەو ئاڵنگارییانەی کە ڕوبەڕووی کۆمەلگایەکانیان دەبنەوە.

بە مەبەستی یارمەتیدان لە چارەکردنی بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاری لە نێو گەنجانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا، رێکخراوی پەرەپێدانی پیشەسازیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیدۆ) و وەزارەتی پەروەردە بەرنامەی فێرکردنی پێشەنگی لە کاردا پێشکەش بە قوتابخانە ئامادەییە پیشەییەکان دەکەن. نزیکەی ١،٠٥٦ خوێندکار بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بەشدار دەبن لە ئەم بەرنامەیەی پەیڕەوی پێشەنگی لە کاردا (ECP).

کەربەلا، 26 تشرینی یەکەم، 2020- لە ئێستا تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەربەلا دەتوانن دەستیان بگات بە بایەخی تەندروستیی پشت پێبەستراو، بەهۆی ئەو قاوشە نوێیەی جیاكردنەوەی نەخۆش کە بە هاوبەشی لە نێوان پارێزگای کەربەلا و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق دروستکراوە.

٧٥ ساڵ لەمەوبەر، نەتەوە یەکگرتوەکان لەناو پاشماوەی وێرانیی جەنگی دووەمی جیهانیدا لەدایک بوو. عێراق لەو کاتەدا وەک دەوڵەتێکی ساوا بەڵام خاوەن مێژوویەکی له‌ڕادده‌به‌ده‌ر دەوڵەمەند هەبوو و رۆڵی خۆشی وەک ئەندامێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە داڕشتنی ئایندەی هاوبەشی مرۆییدا بینی.

بەغدا، 21ى تشرینی یەکەم، 2020- ئاستگەنگ و دەرفەتەکانی بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لە هەڵومەرجی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا تەوەر و بابەتی سەرەکیی کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژی بوو کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانان و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق ڕێکخرابوو.

• نوسینگەی هەرێمى به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه‌ بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا و بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا هەوڵەکانیان یەکدەخەن بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی ئەجێندای پەرەسەندنى بەردەوامى 2030 ى عێراق.
• به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه‌ و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان کار لەسەر سیاسەتی ژینگەیی و هەمەچەشنێتی و سیستەمی ژینگەیی و پیسبوون و گۆڕانکاری کەشوهەوا دەکەن بۆ بەرەوپێشبردنی بەردەوامیپێدراوێتیی ژینگەیی لە عێراقدا.

عەمارە، به‌غداد، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ :- لەژێر سەرباسی" گەنجانی عێراق: پێشەنگ لە دیالۆگ و سەقامگیریدا"، ٣٠ گەنج لە ژن و پیاوی پارێزگای میسان بەشدارییان لە سەکۆیکارێکی ٣ رۆژەییدا کرد بۆ تاوتوێکردنی رۆڵیان لە ئاوڕدانەوە لەو ئاڵنگارییانەی کە ڕوبەڕووی کۆمەلگایەکانیان دەبنەوە. ئەمە شانزەهەمین سەکۆیکارە و دووەمینیشە لەوانەی کە بەهۆی کۆڤید ١٩ ەوە لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە لەلایەن یونامی و بە هاوکاریی "لێژنەی پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵگایی سەر بە نووسینگەی سەرۆک وەزیران" و "ڕێکخراوی ئەمەلی عێراقی" یەوە ئەنجام بدرێت.

پەڕەى 4 لەکۆى 142 پەڕەدا
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.