Super User

Super User

نەینەوا، عێراق- لەم هەفتەیەدا، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، هەماهەنگیکاری نیشتەجێ/ هەماهەنگیکاری کاروباری مرۆیی، ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ، سەردانی نەینەوای کرد بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئاوارە ناوخۆییەکان کە ماوەیەکی زۆرە لە ئاوارەییدان و هەروەها بۆ ئەنجامدانی دیدار لە گەڵ دەسەڵاتدارە ناوخۆییەکان لەسەر هەردوو ئاستی پارێزگا و کۆمەڵگادا.

بەغدا، 18 تشرینی یەکەم، 2020- ئەمڕۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و وەزارەتی پلاندانانی عێراقی یاداشتنامەی لێك تێگەشتنیان واژۆ کرد بۆ پشتیوانیکردنی بەهێزکردنی کەرتی تایبەت لە ڕێی پڕۆژەی زۆر بچوك و بچوك و مامناوەندەكانەوە لەگەل فەراهەمکردنی دەرفەتی کار و پشتیوانیکردنی سیاسەتی گەشەکردنی گشتگیر.

16 تشرینی یەكەم 2020 – بەغداد - ئەمڕۆ بەبۆنەی رۆژی خۆراكی جیهانییەوە ، ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ ، سندوقی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵی ، بەرنامەی خۆراكی جیهانی و بانكی نێودەوڵەتی، پابەندی خۆیان نوێ كردەوە لە درێژەدان بە لێكۆڵینەوە پێشەنگەكان بۆ پاڵپشتی كردنی ئاسایشی خۆراكیی لە عێراق دا و هەروەها كاریگەری پەتای كۆڤید- 19 لە سەر چینە زۆر لاوازو پێویست دارەكان.

برەودان بە مافەکانی مرۆڤ و گوێگرتن لە نیگەرانیەکانی چالاکوانانان و هەروەها هاندانی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم لە داکۆکیکردن بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ تەوەرە سەرەکیەکانی گفتوگۆیەکانی بەرپرسی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان، خاتوو دانیال بێڵ، بوون لەمیانی سەردانە چوار ڕۆژییەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان.

بەغدا، 14 تشرینی یەکەم، 2020 - ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی ئاشتی ناوخۆییدا پەیماننامەیەکی شكۆ واژۆکرا لە پێناو هاندانی زیاتر لە 1,100 خانەوادە، کە گومان دەکرێت هاوسۆزبن لەگەڵ ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، تا بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان لە ناحیەی محەلەبیە.

دهۆک، عێراق. رێکەوتی 14 تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠: پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستانی عێراق رۆڵێکی کارای گێڕاوە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە ١٩ ساڵی رابردوو، رێکخراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگاکە و پاڵپشتکراوە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و هاوبەشە جێەبجێکارەکانی و بەخشەرە دڵگەورەکان.

دهۆک، ١٣ى تشرینی یەکەم، ٢٠٢٠ – قاوشێکی نوێی جیاكردنەوەی نەخۆش كە ٢٠ قەرەوێڵەییە و دیزاین کراوە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو كەسانەی كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لە دۆخێكی تەندروستی خراپدان بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن پارێزگاری دهۆکەوە کرایەوە، ئەمەش بە هاوبەشی لەگەڵ دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریکی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی و بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان لەعێراق.

كامپه‌ينى هه‌ڵواسينى دروشم و وێنەکانی تایبەت بە ڕێکارەکانی تەندروستی بۆ چارەسەرکردنی تووشبوانی کۆڤید

یەکەم گفتوگۆی کردەنیی گەرموگوڕ لە نێوان عێراق و "لێژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە"

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان( فاو) پێشوازی لەزیادەی 2 , 2 ملیۆن دۆلار دەکات لەئاژانسی کەمکردنەوەی هەڕەشەی بەرگری DTRA / USA , بۆ بەهێزکردنی خزمەتگوزاری ڤێتێرنەری لەپارێزگا ئامانجکراوەکان لەعیراق و بنیاتنانی توانا لەناسینەوەی نەخۆشیەکان و کێڵگەو تاقیگەی ، کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتاکان ڕاپۆرتکردن و سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بۆ نەخۆشیە ئاژەڵییە بەرزەکان .

پەڕەى 5 لەکۆى 142 پەڕەدا
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.