Super User

Super User

كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR)، نوێنەری پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان دەكات كە كاری زیاتر بكەن بۆ دابینكردنی خانووبەرە، بۆ ئەو ملیۆنان پەنابەر و ئاوارەیەی كە بەهۆی پێكدادان، ئازاردان و چەوساندنەوە یاخود ئەو پێشهاتانەی كە سەقامگیریی گشتی دەشێوێنن. ئەمە لە كاتێكدایە كە ڕاپۆرتێك بڵاو كراوەتەوە و دەریخستووە لە ئێستادا ئاوارەبوونی ناچاری كاریگەری خستۆتە سەر زیاتر لە یەك لە سەدی مرۆڤایەتی -لە هەموو 97 كەسێكدا 1 كەس- و، ژمارەیەکی کەمتر و کەمتر لەوانەی ئاوارە دەبن و لە زێدی خۆیان هەڵدێن، دەتوانن بچنەوە زێدی خۆیان.

بەغدا، 18 حوزەیران 2020 - دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریکی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی بڕی زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلاری بەخشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراقدا، ئەمەش وایکرد بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بتوانێت بەدەنگەوەچوونەکەی بۆ رووبەڕوونەوەی ئەم پەتایە فراوانتر بكات بۆ سێ پارێزگای تر.

بەغدا، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠- ئەمڕۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندو تیژیی سێکسی لە کاتی جەنگدا بەرز ڕادەگرێت ، لە ساڵی ٢٠١٥دا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم ڕۆژەی ناساند.

عێراق، بەو پێیەی زۆر تووشی وشکەساڵی و خۆڵبارین و شۆڕەکات و کەمبوونی سەرچاوەکانی ئاو دەبێت، زیاتر بەرەو بەبیابانبوون و نالەباری زەوی دەچێت. کەمیی خۆراک لەئەنجامی پەتای جیهانیی ڤایرۆسی کۆڕۆنا پەیامێکە بۆ عێراق بۆ ئەوەی بەزوویی دەست بە پاراستنی زەوییە بەپیتەکەی و فرەکردنی سەرچاوەکانی بکات.

بەغدا، عێراق، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠- ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) لە عێراق دەربارەی ئەو لێدوانەی کە دەڵێت گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID-19 بێ هەبوونی نیشانەکان زۆر دەگمەنە روونکردنەوە دەدات .

بەغدا، 7 حوزەیران، 2020 - حکومەتی دانیمارک بڕی6,000,000 کرۆنی دانیمارکی (نزیکەی 870,000 دۆلاری ئەمریکی) بەخشی بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق لە بەدەنگەوەچوونیدا بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق.

٣١ ئایار ٢٠٢٠: هەولێر - ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و ناوەندی ئاڵنگارییەکانی یاسایی جیهانی لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی یەڵ ڕاپۆرتێکی نوێی بڵاوکردەوە کە بۆچوونی کۆمەڵگا بۆ پۆلیس و ئاسایش هەڵەدەسەنگێنێت لە سێ کۆمەڵگا لەسەرتاسەری عێراق.

بەغدا، 1 ی حوزەیران 2020 - حکومەتی یابان بڕی 2.26 ملیۆن دۆلاری بەخشی بۆ پشتیوانیکردنی وەڵامی حکومەتی عێراق بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، و بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق.

هەولێر - لەگەڵ بەردەوامی هەڕەشەی کۆڤید-١٩ بۆ سەر هێزی کار لەسەر ئاستی جیهاندا، کرێکارە کۆچبەرەکان بە شێوەیەکی تایبەتی دووچاری مەترسیی لە دەستدانی سەرچاوەی بژێوی ژیانیان دەبن. هەروەك باری ووڵاتانی تر، کرێکارە کۆچبەرەکان لە عێراق بە شێوەیەکی نەگونجاو کاریەگەر بوون بەهۆی ئەم قەیرانە، وە لەگەڵ بەربڵاوی لەکار لادان زۆربەیان لە ڕەوشێکی دارایی پڕ مەترسی دا ماونەتەوە، کە تەنانەت توانای دابین کردنی پێداویستیە سەرەکیەکانیان نیە.

پەڕەى 6 لەکۆى 136 پەڕەدا
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.