Super User

Super User

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەشداری دەکات لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی گەنجان، لەم ڤیدیۆیەدا، جێگرانی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق خاتوو ئالیس وۆڵپۆڵ و خاتوو مارتا رویداس دەربارەی نەتەوە یەکگرتووەکان و گەنجانی عێراق دەدوێن.

بە دانانی تاجە گوڵینەو دەقیقەیەک وەستان بە خامۆشی کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق یادی ئەوهاوکارانەیان دەکەنەوە کە بەر تەقینەوەکەی هوتێل کەنال لە ساڵی ٢٠٠٣ کەوتن

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی شەنگال دەکات و ستایشی ئازایی ئێزیدییەکان دەکات

ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامی هەڵسا بە ئەنجامدانی کۆمەڵێک ووتووێژ لەگەل گروپی کەمینەکان لە هەولێر و دهۆک

سه‌كۆیكاری "گه‌نجانی عێراق: پێشه‌نگانی گفتوگۆ و ئارامی" له‌ واسیت بەڕێوەچوو

به‌غداد، ١٩ی ئابی ٢٠١٩

به‌ڕێزان، خوشه‌ویستان،

١٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی له‌به‌غدا هه‌ژاند و بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ٢٢ له‌هاوه‌ڵانمان و برینداربوونی زیاتر له‌١٥٠ كارمه‌ند و تیایدا سێرجی دی ملیۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌وكاته‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش گیانی لەدەستدا.

بەغدا، ١٩ی ئابی ٢٠١٩: ئەمڕۆ، لە دەیەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداریکردنی نزیکەی چارەگە ملیۆنێك لە کارمەندانی کۆمەکی لە ڕەگەزی مێ بەرز دەنرخێنێت لە دابین کردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە هاوکاریە. ئەم ساڵ، نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکاران #هەڵمەتی جیهانی بۆ هاوکارانی مرۆیی لە ڕێزی ئافرەتان ڕادەگەێنێت بۆ سوپاسکردنێکی تایبەت بۆ ئافرەتان کە کاردەکەن بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خەڵكی و هەڵگرتنی ئازار لەسەریان.

به‌غدا، ١٠ ئابی ٢٠١٩- به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز‌، خاتو جینین‌ هێنیس-پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، له‌ ناخه‌وه‌ هیوای ئاشتی و خوشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان ده‌خوازێت.

هەولێر — ناكۆكیەکانی داعش بووە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی ٦ مليۆن كەس لە عێراق، تێکچوونی ئابووريى نەتەوەييى وەهەروەها سنووردار کردنی هەلی کار بۆ هاووڵاتى. بەڕێژەی لە سەدا شەستی کارەکان لە عێراق سەر بە كەرتى تايبەتە لە نێو كۆمپانياى بچووك و مامناوەند، ئیتر ژمارەیەکی گەورە لە ئەو كۆمپانيانە تووشی زەرەر بوون بەهۆی ئەنجامەکانی ناكۆكیەکان وە ئێستا پێویستیان بە پشتگيری هەیە بۆ دووبارە بنیاتنانەوە.

شەنگال، عیراق، ٤ی ئابی ٢٠١٩ – جەنین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، لە پێنجەمین ساڵیادی تاوانە قێزەوەنەکانی داعش کە دژ بە پێکهاتەی ئێزیدی لە عێراق ئەنجامی دابوو، سەردانی شەنگالی کرد، لە میانەی سەردانەکەیدا ستایشی ئازایەتی ڕزگاربووانی کرد و تیشکیشی خستە سەر بەردەوامی نەهامەتی ئێزیدییەکان و دووبارەش داوای کردەی خێرا و دەستبەجێی کرد بۆ مسۆگەرکردنی ئیدارەیەکی سەقامگیر و ئاسایشێکی بەرقەرار.

پەڕەى 7 لەکۆى 122 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.