یەک شەممە, 18 نیسان 2021 14:00

برەودان و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە عیراق گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

بەغدا،١٦ ی نیسانی ٢٠٢١ دڵنیابون لە مافی بە یەکسانی گەیشتن و بەشداریپێکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە کۆمەڵگەی عیراقیدا تیشکۆی گفتوگۆکان بوو لە کۆنفراسی بەشداریپێکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە لەلایەن سەنتەری (المیزان) بۆ سەروەری یاسا ڕێکخرابوو بەهاوکاری و بەشداریکردنی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ/یونامی و بڕیاردەری تایبەت بە مافی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

سی و هەشت بەشداربوو ،کە لەنێوانیاندا نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پەیمانگای نیشتیمانیی نابیست و نابیناکان و ڕاوێژکاری سەرۆك کۆماری تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی و خاتوو ئەمانی ئەلجەزاری کۆبونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێوەرەکان بۆ برەودان بە پاراستن و بەشداریپێکردنی تەواوی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە عیراقدا. بەشداربووان باسیان لە ئەزمونەکانی خۆیان کرد لە برەودان و بەشداریپێکردندا هەروەها گەنگەشەی یاسا کارپێکراوەکان و سیاسەتەکانیان کرد لەگەڵ دەستنیشانکردنی کێشەو ئاستەنگەکان و چارەسەرییەکان بۆ دڵنیابوونەوە لە بەشداریپێکردن و گەیشتن بەمافەکان بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت. ڕێزدار گێرارد کوین، بڕیاردەری تایبەت بە مافی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کورتەیەکی دەربارەی ئەرکە پێڕاسپێردراوەکان و کارەکەنی نوسینگەکەی خۆیان لەگەڵ پێشینە کارە بابەتییەکانی نوسینگەکەیان و هەلی کارکردن و هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

گفتوگۆکان تیشکیان خستەسەر گرنگی لە پەیڕەوکردنی بەرنامەیەکی گشتگیر لەسەر بنەمای گەیشتن بەمافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت جەسپابێت وە بریتی بێت لە بەشداریپێکردنی تەواوی کەسانی خاوەن پێداویستی کە هەموو لایەنەکانی ژیان بگرێتەوە وەکو لایەنەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری پەروەردەو ڕۆشەنبیری. بەشداربووان ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی کە زۆر گرنگە دەزگا حکومیەکان لەکاتی داڕشتنی یاساو سیاسەتەکان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدار پێبکەن لەپێناو زامنکردنی چارەسەرکردنی تەواوی پێداویستیەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەتایبەتیش لەکاتی جێبەجێکردنی سیاسەتەکاندا. لەکۆتایی چالاکیەکەشدا بەشداربووان پابەندی خۆیان دووپاتکردەوە لەکارکردن لەگەڵ دەستە حکومیەکان لەسەرانسەری عیراق لەپێناو چاکترکردنی بەشداریپێکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی و پاڵپشتیکردن لە پێشخستنی ستراتیژیای نیشتیمانی لەسەر بنەمای مافەکانی مرۆڤ بۆ بەشداریپێکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

ئەم چالاکییە بەپێی ڕێنماییە تەندروستیەکانی خۆپاراستن لە پەتای کۆڤید-١٩ بەڕێوەچوو.

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.